هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تاووتوێی یاداشتنامه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا و پێشمه‌رگه‌یان كرد

K24 - هەولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سه‌باره‌ت به پێشكه‌وتن و به‌هێزبوونی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ك له یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتنی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و به‌رگری ئه‌مه‌ریكادا هاتووه، به‌ئاماده‌بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، كۆبوونه‌وه‌ی خولی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 23ـی ته‌مموزی 2023)، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، دان بەو پێشکەوتنە بەرچاوانە داده‌نێین، کە لەلایەن وەزارەتی پێشمەرگە بەدەستهاتوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه، هاوپه‌یمانان ئامانجی سه‌ره‌كییان یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگەیه، لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگەدا.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، هاوپەیمانان چاوەڕوانن، کە هەرێمی کوردستان ویستی سیاسی نیشان بدات بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییەکان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، بەردەوام دەبن لە راوێژکردن و یارمەتیدان و بەهێزکردنی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ دڵنیا بوون لە شکستپێهێنانی تەواوەتی داعش.
رۆژی (21ـی ئەیلوولی 2022) وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد.
بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سێلیست واڵاندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە یاداشتنامەکە واژۆکرا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان له‌باره‌ی یاداشتنامه‌كه پێشتر ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، سیلێست واڵەندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمەریکا و شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵڵا، وەزیری کاروباری پێشمەرگە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نوێکراوەی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەیان کرد، بۆ بەردەوامیدان بە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەکانی تێکشکاندنی داعشدا.
ساڵی 2016 بۆ یەکەمجار یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان ئەو دوو وەزارەتە واژۆکرا و سەبارەت بەوە، سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەی خستبووه‌ڕوو، ئەم یاداشتنامەیە رەنگدانەوەی هەماهەنگیی دوورمەودای نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەروەها پابەندیی هاوبەشیشیانە بۆ تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە رێی ئەم لێکتێگەیشتنەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەندیی خۆی بۆ پشیوانیکردنی رۆڵ و بەشداریی هێزەکانی پێشمەرگە دووپات دەکاتەوە لە ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی تێکشکاندنی داعشدا وەک پێکهاتەیەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
ئەوەش خرابووه‌ڕوو، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە هەم دەستنیشانی ئەو بەرەپێشچوونانە دەکات کە لە بواری چاکسازیی بنەڕەتیی دامەزراوەکاندا بە دەستهاتوون و هەمیش پابەندیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی زیاتر بە ئامانجی زیاتر پرۆفێشناڵکردنی هێزەکانی لەخۆدەگرێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندبوو، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا شانبەشانی خەڵکی عێراق لە ناویشیاندا خەڵکی هەرێمی کوردستان دەوەستێت لە کاتێکدا عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر و خاوەن سەروەری بنیاد دەنێن.