لە ئێران 11هەمین مانۆڕی ئاسمانیی بهڕێوهچوو

K24 – ھەولێر:
سوپای ئێران، لە شاری ئەسفەهان 11هەمین مانۆڕی ئاسمانیی دەستپێکرد.
گوتەبێژی 11هەمین مانۆڕی ئاسمانیی، عەلی رزا رودباری لەبارەی مانۆڕەکە به ئاژانسی هەواڵی فارسی راگهیاند، مانۆڕەكه لە بنکەی ئاسمانیی شەهید بابای بەڕێوەدەچێت، فڕۆکە جەنگییەکان و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەشدارن.
هەروەها رودباری ئاماژەی بەوەکرد، لە مانۆڕەکەدا کار لەسەر تاکتیکی نوێ دەکرێت و لە زۆر بنکەی ئێرانهوه ئەندامانی سوپا بەشداریان کردووە.