مه‌حموود محه‌ممه‌د گوته‌بێژی پارتی: هێڵی سوورمان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك نییه

K24 – هەولێر:
له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا و كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی، گوته‌بێژی پارتی رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان خه‌ریكی دانانی به‌رنامه‌ی خۆیه‌تی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش واده‌یه‌ك دیاریبكات بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.
مه‌حموود محه‌ممه‌د گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، پرسی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن گه‌رم و گوڕه و كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خه‌ریكه به‌رنامه‌كانی خۆی له‌مباره‌یه‌وه رێكده‌خات.
گوته‌بێژی پارتی هه‌روه‌ها گوتی: "بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی سێیه‌می نێوان پارتی و یه‌كێتی هێشتا كات دیاری نه‌كراوه، له‌سه‌ر هه‌ندێ پرس كۆبوونه‌وه‌كان له ئێستادا وه‌ستاون".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، هێڵی سوورمان بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك نییه.
له‌باره‌ی به‌شداریكردنی پارتی به‌یه‌ك لیست له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق له كه‌ركووك، مه‌حموود محه‌ممه‌د گوتی: "هێشتا بڕیاری لهمشێوهمان نه‌داوه، خه‌ریكین دیراسه‌ی ده‌كه‌ین".
رۆژی 9ـی تەممووزی 2023، شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی له بارەگای مەکتەبی سیاسی پارتی لە پیرمام بۆ تاوتوێکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان و چەند پرسێکی هەنوکەیی تایبەت هەرێمی کوردستان و عێراق، لە سەرووی هەمووشیانەوە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، کۆبوونەوە.
ئەم کۆبوونەوەیە درێژەپێدەری دوایین کۆبوونەوەی نێوان هەردوو مەکتەب سیاسی بوو، کە رۆژی 26ـی حوزەیرانی 2023، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە هەولێر بەڕێوەچوو.
رۆژی 18ى کانوونى یەکەمى 2023 هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق ئەنجام دەدرێت.
پێشتر نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان رۆژی 18ـی تشرینى دووەمى 2023ى دیاریکردبوو بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، بەرلەوەى لە 30ى ئایار دادگەى باڵاى فیدراڵى عێراق درێژکردنەوەى تەمەنى خولی پێنجەمی پەرلەمانى کوردستان بە "نادەستوورى" لەقەڵەم بدات.