په‌یامنێری كوردستان24 له زاخۆ: ئۆتۆمبێلێك گڕیگرت و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا

K24 – زاخۆ:
په‌یامنێری كوردستان24 له زاخۆ رایده‌گه‌یه‌نێت، ئۆتۆمبێلێك له نزیك كۆلێژی سه‌ربازی زاخۆ گڕیگرت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه و كه هێشتا دیار نییه به درۆن هێرشكراوتهسهری یاخوود له‌رێگه‌ی تی ئێن تییه‌وه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه كراوه‌ته ئامانج، ناوی محه‌ممه‌د میرزا یونسه و تەمەنی 56 ساڵه.
به پێی قسه‌ی یه‌كێك له هاوڕێكانی، ناوبراو پێشمه‌رگه‌ی دێرین بووه و پێشتریش له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه.
په‌یامنێری كوردستان24 ده‌ڵێت: "به‌ر له به‌ئامانجگرتنی، ئۆتۆمبێله‌كه چاودێری كراوه".
روونیشیكرده‌وه، شۆفێره‌كه خزمێكی له‌گه‌ڵدا بووه و زووتر دابه‌زیووه و به دووری 20 مه‌تری لێی، ئۆتۆمبێله‌كه ته‌قیوه‌ته‌وه.