مەلا بەختیار: یه‌كێتی له‌ناو میحنه‌تدایه و ده‌بێت له‌و میحنه‌ته رزگار بكرێت
K24 - هەولێر:
مەلا بەختیار په‌یامێكی نوێی بڵاوكرده‌وه و تێیدا چه‌ندین سه‌رنج و ره‌خنه ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی ده‌كات، هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت، واز له مێژووی خۆی ناهێنێت و ئه‌وانه‌ی وا بیر ده‌كه‌نه‌وه ده‌ستبه‌رداری مێژوو و خه‌باتی خۆی بێت "خه‌یاڵیان خاوه"، ده‌شڵێت، یه‌كێتی له دۆخێكی خراپ دایه و به‌ره‌و خراپتریش ده‌چێت به‌تایبه‌تی كه ده‌ستی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵكاران تێكه‌ڵ كردووه.
ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 23ـی ته‌ممووزی 2023) مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان له گرته ڤیدیۆیه‌كی نوێیدا ژماره‌یه‌ك پرس و بابه‌تی ناوخۆی یه‌كێتی خسته روو و چه‌ندین سه‌رنج و تێبینیشی ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی ئێستای ئه‌و حزبه‌كه كرد و رایگه‌یاند، ده‌ستبه‌رداری مێژووی خۆی نابێت له‌ناو یه‌كێتی و ئه‌وانه‌یشی وا بیر ده‌كه‌نه‌وه"خه‌یاڵیان خاوه". گوتووشیه‌تی، سه‌دان و هه‌زارانی وه‌ك ئه‌و ده‌ستبه‌رداری مێژووی خۆیان نابن.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه‌سانێك له‌ناو یه‌كێتی "بیتاقه‌ی بۆ ده‌رچووه"ـوه و ئێستا بووه‌ته سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه، له كاتێكدا ئه‌نجامی ئه‌و جۆره سیاسه‌ت و "پیلانه" ئه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه، كه له 8ـی ته‌ممووزدا روویدا و حزبه‌كه‌ی به‌و رۆژه گه‌یاند. گوتیشی "من یه‌كه‌م كه‌س بووم له‌ناو یه‌كێتیدا ئه‌وه‌م نووسی كه به رێڕه‌وه‌ی ناحزبی ئه‌و كاره كراوه و بڕیار دراوه. جه‌ختیشیكرده‌وه، 8ـی ته‌ممووز قه‌یرانی ده‌روونحزبی یه‌كێتی بوو، كه تا ئێستاش پاشماوه‌كه‌ی و ته‌واوی كێشه‌كانی دیكه‌شی ماوه، ئه‌م قه‌یرانی دهروونحزبییه تێی نه‌گه‌ین مه‌ترسیداره.
تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه هه‌یه له‌ناو یه‌كێتی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسییه و گوتوویه‌تی "سه‌ركرده كۆنه‌كانمان له كۆڵ بووه‌ته‌وه و رێگایان نه‌ده‌ین جارێكی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه"، گوتیشی، به پێچه‌وانه‌وه "ئێوه له كۆڵ ئێمه بوونه‌ته‌وه". روونیشیكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی ئه‌و جۆره قسانه ده‌كه‌ن، خۆیان ده‌رخست بای چه‌ندن، هه‌روه‌ها مه‌لا به‌ختیار گوتی "ئێمه له رۆژگاری سه‌ختدا یه‌كێتیمان گه‌یانده راپه‌ڕین، ئێوه له رۆژگاری ته‌ختدا یه‌كێتیتان گه‌یاندووه‌ته‌وه ئاستێك هه‌زاران كادری ئه‌و حزبه‌تان نیگه‌ران كردووه، ده‌رگا له تێكۆشه‌ره‌كان داده‌خه‌ن و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌كه‌ن".
مه‌لا به‌ختیار بۆ دۆخی ئێستای حزبه‌كه‌ی به‌داخه و پێی وایه ئه‌خلاق و مۆڕاڵی ئێستای ناو حزبه‌كه‌ی له‌ناو زه‌لكاوی گه‌نده‌ڵی روواوه. رووه و سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتی دڵنیای كردنه‌وه كه ناتوانن بێده‌نگیان بكه‌ن و بیانتۆقنن. گوتیشی، یه‌كێتی له‌ناو میحنه‌ت دایه و ده‌بێت بیر له‌وه بكرێته‌وه له بنج و بنه‌وانه‌وه یه‌كێتی له‌و میحنه‌ته رزگار بكرێت، كه سه‌ركردایه‌تییه نوێیه‌كه‌ی به‌سه‌ری هێناوه، هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ر چی رووده‌دا له ئه‌ستۆی سه‌ركردایه‌تی ئێسته‌ی یه‌كێتییه.
مه‌لا به‌ختیار له كۆتایی په‌یامه ڤیدیۆییه‌كه‌یدا پێشبینیشی كرد، دۆخی یه‌كێتی به‌ره‌و خراپتر ده‌چێت و به پێویستی زانی سه‌ركردایه‌تی نوێی حزبه‌كه‌ی بیر له‌وه بكاته‌وه زیاتر مێژوو له ده‌ست نه‌دات و كۆتایی به‌و رقه مێژووییه‌یان بهێنن "ئه‌گه‌ر وازی لێ نه‌هێنن به ریسواییهوه ده‌چنه ناو مێژوو".