کۆمسیۆن: 7 هەزار ناوه‌ندی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كرێنه‌وه

K24 – هەولێر
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، 40 هه‌زار وێستگه و 7 هه‌زار ناوه‌ندی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كرێته‌وه.
نه‌براس ئه‌بوسۆده، یاریده‌ده‌ری گوته‌بێژی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، کۆمسیۆن لە 9ی تەممووزەوە ده‌ستی به‌كاره‌كانی كردووه‌و بۆ ماوەی مانگێک پرۆسه‌ی ناو تۆماركردن و تۆمارکردنی پارت و هاوپه‌یمانێتیه‌كان بۆ به‌شداری له هەڵبژاردنەکاندا ئه‌نجام ده‌دات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لە ساڵی 2015ەوە 281 لایەنی سیاسی ناویان تۆمارکردووە و سەرجەم ئەو لایەنانە ده‌توانن بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بكه‌ن، هەروەها لایەنی سیاسیش هەن سه‌رقاڵی خۆ تۆمارکردنن.
ئه‌بوسۆده گوتیشی، زیاتر لە 23 ملیۆن دەنگدەر لە 15 پارێزگا مافی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ده‌بێت، هەروەها زیاتر لە 16 ملیۆن دەنگدەریان کارتی بایۆمەترییان هەیە.