له‌تیف ره‌شید و پلاسخارت تاووتوێی دۆخی سیاسی عێراقیان كرد
K24 – هەولێر:
سه‌رۆككۆماری عێراق و نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له‌باره‌ی دۆخی سیاسی و رۆڵی UN له عێراق كۆبوونه‌وه.
یونامی له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، دكتۆر له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق پێشوازیکرد له جێنین هێنیس پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا بارودۆخی سیاسی عێراق و رۆڵی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و چۆنییه‌تی پته‌وكردنی هه‌ماهه‌نگییه‌كان تاووتوێكران.
استقبل فخامة الرئيس عبد اللطيف رشيد رئيس جمهورية #العراق اليوم في بغداد الممثلة الخاصة للأمين العام للأمم المتحدة في العراق ورئيسة بعثة يونامي السيدة جينين هينيس-بلاسخارت. وناقشا التطورات السياسية الراهنة في العراق ودور الأمم المتحدة وسبل تعزيز التعاون في مختلف المجالات. pic.twitter.com/p099I6XyLW
— UNAMI (@UNIraq) July 24, 2023