حکومەتی هەرێمی کوردستان: داوامان کردووە فەرمانبەرانی هەرێم وەک فەرمانبەرانی عێراق لەکاتی خۆیدا مووچە وەربگرن

عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون
عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون

K24 - هەولێر:

حکومەتی هەرێمی کوردستان دەنگۆیەک سەبارەت بە کاتی دابەشکردنی مووچە رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، بە شێوەیەکی فەرمی داوایان لە حکومەتی فیدراڵی کردووە فەرمانبەرانی هەرێم وەک فەرمانبەرانی عێراق لەکاتی خۆیدا مووچە وەربگرن.

عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە پەیامنێری کوردستان24ی راگەیاند، تیمی تەکنیکی حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی داوایکردووە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بابەتەکانی دیکەی تایبەت بە شایستەداراییەکانی هەرێمی کوردستان جیابکرێتەوە و پرسەکان وەکو یەک پاکێج مامەڵەیان لەگەڵدا نەکرێت.

سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە باس لەوەدەکەن، حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە حکومەت عێراق کردووە، لە هەمان کاتی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش دابەش نەکرێت.

Fly Erbil Advertisment