ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌وه و پرسی مووچه و جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی تاووتوێ نه‌كرد

K24 – هەولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا باسی پرسی مووچه و جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه نه‌كراوه.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی كۆبووه‌وه و تێیدا ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه یاسای حكومه‌تی پێشوو، له‌وانه‌ش پڕۆژه یاسای پشووه فه‌رمییه‌كان.
هاوكات ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا به ته‌رخانكردنی یه‌ك ترلیۆن دینار بۆ كۆبۆنی خۆراك، و هه‌روه‌ها ته‌رخانكردنی بڕی یه‌ك ترلیۆن و 790 ملیار دینار بۆ شایسته داراییه‌كانی جوتیاران ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی مادده‌ی شه‌ستی یاسای بودجه‌ی فیدراڵی.
شێروان دووبه‌ردانی ئه‌ندامی لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان له په‌رله‌مانی عێراق، به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، بڕیار له‌سه‌ر شایسته‌ی دارایی هه‌رێمی كوردستان نه‌درێت، ده‌بێت به‌غدا دووباره قه‌رز بۆ دابه‌شكردنی مووچه ره‌وانه بكات.
پێشتر ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاندبوو، شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا دەکات، بۆ ئەوەی ده‌ست به هه‌نگاوه كرده‌ییه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه بكرێت.
گوتبووشی، هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌ڕای تێبینییهكانی له‌باره‌ی یاسای بوودجه، به‌ڵام رێككاری یاساییش له‌و باره‌یه‌وه ده‌گرێته‌به‌ر.
ئومێد سەباح راشیگەیاندبوو، تیمێكی باڵا بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه لە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سرور بارزانی پێكهێنراوه، به‌هه‌مان شێوه‌یه محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق تیمێكی باڵای له حكومه‌ته‌كه‌ی پێكهێناوه.
لە 12/7/2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان تانە لە ماددەکانی 2، 11، 12، 13ی بودجەی گشتی عێراق داوە، کە پەیوەستن بە ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵەکانی (2023، 2024 و 2025) لە 78 ماددە پێکهاتووە و کۆی گشتی بودجەکەش بە 198 ترلیۆن و 910 ملیار و 343 ملیۆن و 590 هەزار دینار بۆ ساڵی دارایی 2023 خەمڵێندراوە، کە داهاتی گشتی عێراقیش بۆ ئەو ساڵە بە 134 ترلیۆن و 552 ملیار و 919 ملیۆن و 63 هەزار دینار داندراوە، بەمپێیەش 64 ترلیۆن و 357 ملیار و 424 ملیۆن و 527 هەزار دینار کورتهێنان لە بودجەدا هەیە.
لە یاساکەدا، زۆرترین داهاتی بودجەی گشتی عێراق پشتی بە هەناردەکردنی نەوت بەستووە کە لە رۆژێکدا دەبێت سێ ملیۆن 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە بکات بە 400 هەزار بەرمیلەکەی هەرێمی کوردستانیشەوە، کە نرخی بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار خەمڵێندراوە. هەروەها بەهای 100 دۆلاریش بە 130 هەزار دینار جێگیرکراوە.
بۆ پڕکردنەوەی ئەو کورتهێنانەی لە بودجەدا هەیە، حکومەتی عێراق پشت بە قەرز و هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان دەبەستێت، هەروەها ئەگەر نرخی نەوتیش بە زیاتر فرۆشرا، ئەوا رێژەی 70%ـی بڕی داهاتەکە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان تەرخاندەکرێت.