ئاسایشی هه‌ولێر دەستی بەسەر چەند كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌لی ماوە بەسەرچوو داگرت

K24 – هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند كۆگایه‌كی كه‌لوپه‌لی ماوه به‌سه‌رچوو داگرتووه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
لە لایەن تیمەكانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، توانیمان دەست بگرین بەسەر چەند کۆگایەکدا کە کەلووپەلی ماوە بەسەرچووی تێدا هەڵگیرابوو.
بەم شێوەی خوارەوە:
1- دەست بەسەرداگرتنی بڕی 252 كارتۆن (تامی نێرگەلە)ی جۆراوجۆر.
2- دەست بەسەرداگرتنی 250 فەردەی خوێی ماوە بەسەرچوودا، كە پێنج تۆن خوێیان تێدابوو .
سەرجەم کاڵا ماوە بەسەرچووەکان لە لایەن لێژنەی پەیوەندیدارەوە لەنێو بردران.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر