بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما له‌ پارێزگایه‌كی عێراق سبه‌ی پشووه‌

K24 – هەولێر:

ئەسعەد عیدانی پارێزگاری بەسرە، رایده‌گه‌یه‌نێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، لە پارێزگای بەسرە سبەی چوارشەممە پشووی فه‌رمییه‌.

عیدانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەپێناو رەخساندنی دەرفەت بۆ موسڵمان بۆ یادکردنەوەی رۆژی حەوتی مانگی موحەڕەم و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، سبەی چوارشەممە کرایە پشوو.

پارێزگاری بەسرە راشیگەیاندووە، پشووەکە فەرمانگە ئەمنیی، خزمەتگوزاریی و تەندروستییەکان ناگرێتەوە و بۆ پێدانی پشوو لەو فەرمانگانە، دەسەڵات دراوە بە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان.