بەرپرسێکی کرملین: پوتن سهردانی توركیا دهكات

K24 – هەولێر:
یوری ئۆساکۆڤ راوێژکاری سیاسەتی دهرهوه لە کۆشکی سەرۆکایەتی رووسیا (کرملین) رایگەیاند، پلان هەیە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتن سەردانی تورکیا بکات، بەڵام تا ئێستا رێککەوتن لەسەر وادە و ماوەی سەردانەکە نەکراوە.
ئۆساکۆڤ لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان لەبارەی سەردانی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتن بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئاماژەی بەوە کرد، پوتن لەکاتی سەرکەوتنی ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار، بەڵێنی ئەوەی دا کە سەردانی تورکیا بکات.
راوێژکاری سیاسەتی دەرەکی لە کرملین راشیگەیاند، دەتوانم ئەوە پشتڕاست بکەمەوە کە لایەنی تورکیا و رووسیا پلانیان بۆ سەردانی پوتین بۆ ئەنقەرە هەیە، بەڵام تا ئێستا لەبارەی وادە و ماوەی سەردانەکە رێکنەکەوتوون.
لە وەڵامی پرسیارێک لەبارەی ئەگەری پێشنیازی رێککەوتنی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆکرنیا لە رێگەی دەریای رەش لەمیانی دیدارەی هەردوو سەرکردەکەدا، یوری ئۆساکۆڤ رایگەیاند، ئاساییە هەردوو سەرۆک گفتوگۆی ئەم بابەتەبکەن، جا چ لە رێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بێت یان بەشێوەی رووبەڕوو.