جۆرە دار بەڕووێکی دەگمەن لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە

K24 – هەولێر
رووه‌كناسان جۆرێكی ده‌گمه‌نی دار به‌ڕوویان له ده‌ڤه‌ری برادۆست له سنووری قه‌زای سیده‌كان دۆزیوه‌ته‌وه، كه به به‌ڕووی (قه‌وقازی) ناسراوه.
تیمێکی رووەکناس و ژینگەپارێزان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ناوچه‌كه، هه‌وڵی پاراستنی ئەو جۆرە دار بەڕووە دەدەن و ئامانجیانه رێگری له له‌ناوچوونی بكه‌ن، تیمێکی كوردستان24 یاروه‌ری ئه‌و تیمه‌یان کرد، بۆ ئەوەی زانیاری لەبارەی ئه‌و جۆره ده‌گمه‌نه‌ی به‌ڕوو بخەنەڕوو.
تیمی ژینگەپارێزان، پەرژین لە چوار دەوری دار بەڕووەکەدا دەکەن، بۆ ئەوەی دار به‌ڕووی قه‌وقازی بپارێزن.
نەریمان ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری پڕۆژەی پاراستنی دار بەڕوو بە کوردستان24ی گوت: "لە سەدا 93ی دار کە لە کوردستان هەیە داری بەڕووە، هەر کارێک بکەین لەسەر پاراستنی داری بەڕوو کەواتا ژینگەی کوردستان‌مان پاراستووە و بوژاندومانەتەوە".
گوتیشی: "پێنج جۆری داری بەڕوومان هەیە لە کوردستان و جۆرێکیان لەسەر لێواری لەناوچووندایە بە ناوی بەڕووی قەوقازی، کە ئامانجی بەشێکی پرۆژەکەمان ئەوەیە بتوانین ئەم جۆرەیان لە لەناوچوون بپارێزین".
د. سامان عەبدولرەحمان، سەرۆکی دامەزراوەی رووەکی کوردستان دەڵێت: "ئێمە هاتووین بۆ ئەوەی پەیامی ئەوە بدەینە خەڵکی خۆمان لە کوردستان و بەتایبەت ناوچەی سیدەکان، کە پێویستە بەڕووی قەوقازی بپارێزین، ئەم دار بەڕووە موڵکی هەموومانە، بە تایبەتی خەڵکی ناوچەکە شانازییەکی گەورەیان بەردەکەوێت کە جۆرێکی دەگمەنی بەڕوو تەنها لە ناوچەیەکی جوگرافی دیاریکراودا و لە ناوچەی سیدەکان و شاخی حەسەن بەگ هەیە".
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان (430)جۆر داربه‌ڕوو له جیهاندا هه‌یه، پێنج جۆریان له هه‌رێمی كوردستانن.
دار به‌ڕووی قه‌وقازی جۆرێكی ده‌گمه‌نی به‌ڕووه كه به‌ر له 70ساڵ 250 دار له‌م ده‌ڤه‌ره تۆماركراون، كه‌چی ئێستا ته‌نها 30 بۆ 40 داریان ماون، ئیداره‌ی ناوچه‌كه و ژینگه‌پارێزانیش ئامانجیانه ئه‌و رووەکە ده‌گمه‌نه له له‌ناوچوون بپارێزن.