بەرپرسێکی ئۆکرانیا: هاوپەیمانان بەڵێنی 244 ملیۆن دۆلاریان پێداوین بۆ هەڵگرتنەوەی مین

K24 - هەولێر

جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا رایگەیاند، هاوپەیمانەکانی کیێڤ بەڵێنی 244 ملیۆن دۆلاریان داوە جگە لە کەرەستەی تایبەت بۆ هەوڵەکانی لابردنی مین لە ئۆکرانیا.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، یولیا سڤیریدنکۆ، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئۆکرانیا، کە هاوکات وەزیری ئابوورییشە، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "ئەرکی ئێمە تەنها لابردنی مین نییە لە تەواوی ناوچەکە، بەمەبەستی رزگارکردنی ژیانی خەڵک، بەڵکو خێراترکردنی ئەم ئەرکەیە ئەمە بابەتی بوژانەوەی ئابوورییە چونکە تا خێراتر مین لە زەوی دەربهێنین، کارکردن خێراتر دەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، رووسیا ناوچەیەکی بەرفراوانی خاکی ئۆکرانیا مین رێژ کردووە، ئەمەش دوای وەستاندنی هێرشەکانی لە سەرەتای جەنگدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا مەزەندەی کردبوو کە رەنگە نزیکەی 160 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشە لە خاکی ئۆکرانیا مین رێژکرابێت، ئەم رووبەرە نزیکەی نیوەی رووبەری ئەڵمانیایە.

Fly Erbil Advertisment