وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق: هه‌وڵێكی په‌ڕاندنه‌وه‌ی 10 كیلۆگرام كریستال له ئێرانه‌وه بۆ عێراق پووچه‌ڵكرایه‌وه

K24 – هەولێر:
لە پارێزگای بەسرە، دەستبەسەر 10 کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیرا کە ھەوڵدرابوو لە ئێرانەوە بھێنرێتە ناو عێراق.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، لە رێگەی ئێرانەوە، ھەوڵدراوە 10 کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵ بھێنرێتە ناو عێراق، بەڵام ھەوڵەکە پووچەڵ کرایه‌وه.
ئاماژەی به‌وه‌شدا، ھێزێکی پاسەوانی کەناراوەکان لە ئاوی شەتولعەرەب لە پارێزگای بەسرە، دەستی بەسەر 10 کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە کریستاڵدا گرتووە.
راشیگەیاندووە، ئەو بڕە ماددە ھۆشبەرە لە بەلەمێکدا لە ئاوی شەتولعەرەب، دەستیبەسەردا گیراوە، کە لەلایەن کەسێکەوە ھەوڵدراوە لەرێگه‌ی ئێرانەوە بھێنرێتە ناو خاكی عێراق.
باسی لەوەش کردووە، ئەو کەسەی ھەوڵیدابوو، ماددە ھۆشبەرەکە بھێنێتە ناو عێراق، لەلایەن ھێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکانەوە تەقەی لێکراوە بۆ ئەوەی دەستگیری بکەن، بەڵام ھەڵاتووە.
پێشتریش وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ده‌ستگیركردنی نزیكه‌ی 9 هه‌زار بازرگان و ئالووده‌بووی مادده‌ی هۆشبه‌ر راگه‌یاندبوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری مادده هۆشبه‌ره‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق پێشتر ئاشكرایكردبوو، له6 مانگی رابردوودا ده‌ستیان به‌سه‌ر 400 كیلۆگرام له مادده‌ی هۆشبه‌ر دا گرتووه‌و و نزیكه‌ی 9 هه‌زار بازرگان و ئالووده‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ریشیان ده‌ستگیركردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، دۆسیه‌ی 8676 تۆمه‌تبار به بازرگانیكردن به‌مادده‌ی هۆشبه‌رو ئالووده‌یان له‌به‌رده‌ستدایه و 4494یان له‌لایه‌ن دادگا په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه سزادراون و 4182یشیان له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌و دادگاییكردندان.
گوتبووشی، تۆمه‌تباره‌كان له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا ده‌ستبه‌سه‌ر له 406 كیلۆگرام له مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆره جیاوازه‌كان و 9 ملیۆن حه‌بی كاپتاگۆن و 456 چه‌ك و 118 نارنجۆكی ده‌ستیدا گیراوه.