سه‌حاف: هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو، له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی له‌باره‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو 31ـی ته‌مموزی 2023، كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كه دووجار وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌باره‌ی سووتاندنی قورئانی پیرۆز له سوید و دانیمارك، داوایكردبوو.
پێشتریش سه‌حاف رایگه‌یاندبوو، عێراق یاداشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی ئاراسته‌ی ئه‌مینداریه‌تی گشتی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كردووه به‌مه‌به‌ستی میوانداریكردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی رێكخراوه‌كه له به‌غدا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، عێراق ئاره‌زوو ده‌كات میوانداری كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی بكات به مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی بێڕێزیكردن و سووتاندنی قورئانی پیرۆز له سوید.