کوردستان24 وادەی پێشنیازکراوی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ هەڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان ئاشکرادەکات
K24 - هەولێر:
کوردستان24 وادەی پێشنیارکراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ هەڵبژاردن ئاشکرادەکات.
بەپێی زانیارییەکانی کوردستان24، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێشنیازی 25ـی مانگی شوباتی 2024یان خستووەتە بەردەم لایەنەکان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
بڕیاریش وایە شاندی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان سبەی سەردانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بکات و هەمان وادە بخاتە بەردەمیان.
پێشتریش دڵشاد شهاب گوتهبێژى سهرۆكايهتيى ههرێمى كوردستان رایگەیاندبوو، لەسەر فەرمانی نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و بەمەبەستی وەرگرتنی بیروڕا بۆ دەستنیشانکردنی وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ چوارشهممه 2023/7/26، شاندێکی باڵا لە سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان، بەرنامەی زنجیرەیەک سەردانیان بۆ لای حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان دەستپێکردووە، تێیدا بیروڕای حزب و لایەنەکانیان بۆ دياريكردنى وادەیەکی نوێ بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان وەرگرتووە.