بۆ پێكبه‌ستنه‌وه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به هێڵی گه‌شه‌پێدان، شاندێكی هه‌رێم له به‌غدایه
K24 - هه‌ولێر:
بۆ پێكبه‌ستنه‌وه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به هێڵی گه‌شه‌پێدان، شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه.
شانده‌كه پێكهاتوون له ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك.
ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، شانده‌كه له‌باره‌ی هێڵی گه‌شه‌پێدانه‌وه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی باڵای نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به ئاماده‌بوونی وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئه‌م پڕۆژه‌یه جێبه‌جێ بكرێت، بگات به هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، بیرۆكه‌كه به‌مشێوه‌یه، كه هێڵه‌كه بگه‌یه‌ندرێته پارێزگای دهۆك، له‌وێشه‌وه له رێگه‌ی تۆڕێكی ناوخۆییه‌وه به هه‌ولێر، سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ببه‌سترێته‌وه.
رێگەی گەشەپێدان پێکهاتووە لە رێگەی وشکانی و ئاسنین کە لە رێگەی بەندەری فاو لە باشووری عێراق، دەروازەی پێشابوور لە هەرێمی کوردستان، عێراق و وڵاتانی کەنداو بە تورکیا و وڵاتانی ئەوروپا دەبەستێتەوە و زیاتر لە 25 وڵات بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی لێی سوودمەند دەبن.
گوژمەی ئەو پرۆژەیە 17 ملیار دۆلارە و وابڕیارە لە سەرەتای ساڵی 2024 دەستپێبكات و لە 2028 کۆتایی پێدێت، درێژی هێڵی ئاسنینەکە بریتییە لە هەزار و 175 کیلۆمەتر و رێگەی وشکانییەکەش هەزار و 190 کیلۆمەتر درێژە و هەردوو رێگەکە هاوتەریب پێکەوە دروست دەکرێن و یەکتر نابڕن، تەنیا لە باکووری پارێزگای کەربەلا نەبێت دەگەنەوە یەک.
هه‌روه‌ها رۆژی 27ـی ئایاری 2023 به به‌شداری شاندی وڵاتانی سعودیه، ئیمارات، كوێت، قه‌ته‌ر، عه‌ممان، ئێران، توركیا، ئوردن، سووریا، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا و بانكی نێوده‌وڵه‌تی و به سه‌رپه‌رشتی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، كۆنفرانسی رێگای گه‌شه‌پێدان له به‌غدا به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له میانی گوتاری كردنه‌وه‌ی كۆنفرانسه‌كه‌دا رایگه‌یاند، رێگای گه‌شه‌پێدان شاده‌ماری ئابوورییه و ده‌رفه‌تێكی له‌باره بۆ به‌یه‌كگه‌یشتنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و مێژوو و رۆشنبیرییه‌كان. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، رێگای گه‌شه‌پێدان به به‌شداری وڵاتانی كه‌نداو و وڵاتانی دراوسێ، پڕۆژه و پلانێكی دیراسه‌كراوه بۆ گۆڕینی بارودۆخی ژێرخانی ئابووری به‌شێوه‌یه‌كی پته‌و.