گەنجێکی دیکەی ئامێدی لە نێو دارستانەکانی بولگاریادا گیانی لەدەستدا

گەنجێکی دیکەی ئامێدی بەناوی رێکەفت باقی  لە نێو دارستانەکانی بولگاریادا گیانی لەدەستدا
گەنجێکی دیکەی ئامێدی بەناوی رێکەفت باقی لە نێو دارستانەکانی بولگاریادا گیانی لەدەستدا

K24 - هەولێر

لە ماوەی هەفتەیەکدا دووەم گەنجی سنووری ئامێدی لە نێو دارستانەکانی بولگاریادا گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی مەسعود محەممەد، پەیامنێری کوردستان24 لە پارێزگای دهۆک؛ گەنجێکی دیکەی دانیشتووی گوندێکی سنووری قەزای ئامێدی بەناوی (رێکەفت باقی) لە نێو دارستانەکانی بولگاریادا گیانی لەدەستدا.

رێکەفت باقی دەبێتە دووەم گەنجی دانیشتووی سنووری قەزای ئامێدی کە لە ماوەی هەفتەیەکدا لە نێو دارستانەکانی بولگاریادا گیان لەدەستبدات.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەک گەنجی دانیشووی ناحیەی شێلادزێی سەر بە قەزای ئامێدی لە رێگەی دارستانەکانی بولگاریاوە هەوڵیان بۆ گەیشتن بە ئەوروپا دا. رۆژی سێشەممەی رابردوو (25ـی تەممووزی 2023)، یەکێک لەو گەنجانە بە ناوی "دیندرا داوود رێکانی" لە نێو دارستانەکانی ئەو وڵاتەدا گیانی لەدەستدا.

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە؛ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپارد بە مەبەستی گەڕاندنەوەی تەرمی "دیندرا دلێر رێکانی" بۆ ئەوەی لە زێدی خۆی بەخاک بسپێردرێت.