گۆتێرێس سه‌باره‌ت به سووتاندنی قورئانی پیرۆز وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی سیستانی ده‌داته‌وه
K24 – هەولێر:
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به سووتاندنی قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی عێراقییه‌وه له وڵاتی سوید، وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق ده‌داته‌وه.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 27ـی ته‌ممووزی 2023) ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نامه‌یه‌كدا وه‌ڵامی نامه‌یه‌كی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراقی داوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به سووتاندی قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی عێراقی له وڵاتی سوید.
گۆتێرێس له نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه كاتێك هه‌واڵی سووتاندنی قورئانی پیرۆزی پێگه‌یشتووه، زۆر نیگه‌ران بووه، به‌تایبه‌ت كه له عێراقدا له رۆژانی جه‌ژنی قورباندا كاردانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی لێكهوتهوه.
گۆتێرێس له به‌شێكی دیكه‌ی نامه‌كه‌یدا هاوسۆزی خۆی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی ئیسلامی ده‌ربڕیوه و سه‌ركۆنه‌ی هه‌ر كار و ره‌فتارێكی ده‌مارگیری و توندڕه‌وی و ترس له ئیسلامی كردووه، كه به گوته‌ی ئه‌و ده‌بێته ئاڵۆزتربوونی گرژییه‌كان و جیاكاری و توندڕه‌ویش به‌هێز ده‌كات.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه، هه‌ر دوای رووداوی سووتاندنی قورئانی پیرۆز له وڵاتی سوید و كاردانه‌وه‌كانی، په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ فوئاد حسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌نجام داوه و هه‌ڵوێستی ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و ره‌فتاره‌ی به‌رامبه‌ر قورئانی پیرۆز كراوه، ده‌ربڕیوه.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان روونیشیكردووه‌ته‌وه، رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سووره له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ته‌واوه‌تی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ سه‌باره‌ت به "نه‌هێشتنی رق و ركابه‌ری ئایینی كه ده‌بێته هۆی هاندانی جیاكاری یان دوژمنایه‌تی و یاخود توندڕه‌وی".
گۆتێرێس جه‌ختیشیكردووه‌ته‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌میانی كاری ده‌سته و ئه‌نجوومه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانییه‌وه هانی وڵاتانی ئه‌ندام ده‌دات بۆ دیراسه‌كردنی سیاسه‌ته‌كانیان و ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و بۆشاییانه‌ی ئاسته‌نگ بۆ رێگریكردن له كرده‌وه و بانگه‌وازی بۆ رق و ركابه‌ری نه‌ته‌وه‌یی، نه‌ژادی و ئایینی دروست ده‌كه‌ن، كه دواجاریش ده‌بێته هۆی دروستبوون و پێكهێنانی جیاكاری، دوژمنایه‌تی و توندوتیژی و رێگریكردن له به‌سزاگه‌یاندنی تاو‌انبارانیان.
سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتوانی خۆیشی بۆ سیستانی دووپاتكردووه‌ته‌وه له‌پێناو به‌هێزكردنی به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه و پته‌وكردنی گیانی به‌زه‌یی به‌رامبه‌ر به یه‌كدی.
رۆژی 28ـی حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سویدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی 29ـی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی توندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە".
هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقییە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی توندی بەدواداهات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوید بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینییەوە، بەڵام لە عێراق توندترین هەڵوێست روویدا و خۆپیشاندەران چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.
رۆژی 17ـی ته‌ممووزی 2023، ئاژانسی هەواڵی تی تی، سویدی رۆژی رایگەیاند پۆلیسی سوید داوایەکی پەسەند کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی گشتی لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم، ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، داواکارییەکە ئاماژە بەوە دەکات کە داواکارەکە هەوڵی سووتاندنی قورئان و ئاڵای عێراق دەدات.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی سوید لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا دەستدرێژییە و عێراق بەرپرسیارە لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسی و کارمەندەکانمان".
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عیراق، بە توندی سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی سویدی لە بەغدا کرد و بە دەستدرێژی بۆ سەر کاری دیپلۆماسی وەسف کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی راسپارد لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بکەن و بکەرانی کارەکە دەستگیر بکەن.
ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆی سوید رایده‌گه‌یه‌نێت، بارودۆخی ئاسایشی ناوخۆی سوید له دوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئه‌و كاردانانهوانهی به‌دوایدا هات، ئاڵۆز بووه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 26ـی ته‌ممووزی 2023) ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆی سوید ناسراو به "سابۆ" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سووتاندنی قورئان له سوید و هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كان و كاردانه‌وه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنییان كردووه‌ته سه‌ر وێنای سوید.
ئه‌و ده‌زگایه له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كه وێنای سوید گۆڕاوه به شێوه‌یه "له وڵاتێكی لێبوورده بووه‌ته وڵاتی دژ به ئیسلام و موسڵمانان"، باسی له‌وه‌ش كردووه، وا گومان ده‌برێت ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر موسڵمان به ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی سوید جێبه‌جێ ده‌كرێت و دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت منداڵانی موسڵمانان ده‌ڕفێنن.
هه‌روه‌ها سابۆ رایگه‌یاندووه، ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه و گومانانه به‌رامبه‌ر به سوید "له‌لایه‌ن تاكه‌كانی ناوه‌نده ئیسلامییه توندڕۆكانه‌وه" دهورووژیندرێت، سابۆ ده‌شڵێت، تا ئێستا "هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر سوید به ئاستێكی به‌رز له ئارادایه"، به‌شێوه‌یه‌ك له كۆی پێنج ئاستی مه‌ترسی، له ئاستی سێیه‌م دایه.
هاوكات سۆزانا تریورنینگ، جێگری سه‌رۆكی به‌شی له‌ناوبردنی تیرۆر له ده‌زگای سابۆ رایگه‌یاندووه، سوید له بارودۆخێكی مه‌ترسیدایه و ئه‌و بارودۆخه به‌رده‌وام روو له هه‌ڵكشانه، كه چاوه‌ڕوانی هێرشی لێ ده‌كرێت.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سویدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.