بایدن و سه‌رۆكی كۆریای باشوور و سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن كۆده‌بنه‌وه

K24 - هەولێر:
بڕیار وایه مانگی داهاتوو سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن و سه‌رۆكی كۆریای باشوور له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كامپ ده‌یڤید كۆببنه‌وه و گفتوگۆ له‌باره‌ی هاریكارییه سێقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌ر سێ وڵات ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 28ـی ته‌ممووزی 2023) كارین جان، گوته‌بێژی كۆشكی سپی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رۆژی 18ـی مانگی داهاتوو جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له كامپ ده‌یڤید پێشوازی له هه‌ر یه‌ك له فۆمیۆ كیشیدا، سه‌رۆكوه‌زیرانی ژاپۆن و یۆن سۆك یۆل، سه‌رۆكی كۆریای باشووری ده‌كات.
گوته‌بێژی كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ر سێ سه‌رۆكه‌كه چه‌ندین پرسێك تاووتوێ ده‌كه‌ن به‌تایبه‌تی فراوانكردنی هاریكارییه سێقۆڵییه‌كانی نێوان له ناوچه‌ی ئۆقیانووسی هێمن و هیندی و ده‌ره‌وه و هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆریای باكوور و پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان نێوان وڵاتانی ئاسیان و دوورگه‌ی ده‌وروبه‌ی ئۆقیانووسی هێمن.
كۆریای باكوور به‌رده‌وامه له تاقیكردنه‌وه‌ی مووشه‌كه بالیستییه‌كانی و ئێواری رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو و به‌ر له رێوڕه‌سمی ئاهه‌نگه‌كانی تایبه‌ت به ساڵیادی كۆتاییهاتنی جه‌نگی كۆریا، دوو مووشه‌كی تاقیكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆریای باكوور، هه‌ر دوو مووشه‌كه بالیستییه‌كه 400 كیلۆمه‌تر به ئاسماندا ماونه‌ته‌وه به‌رله‌وه‌ی بكه‌ونه ناو ده‌ریاوه.
تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی كۆریای باكوور جگه له كۆریای باشوور، هاوكات ژاپۆن و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی دیكه‌شی نیگه‌ران كردووه، به‌تایبه‌ت ژاپۆن كه هه‌ندێك له‌و مووشه‌كانه له نزیكه ئاسمانه‌كانی شاره‌كانی ژاپۆن هه‌ڵده‌درێن.