سبه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت سه‌ردانی عێراق ده‌كات
K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، سبه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، سبه‌ی (یه‌كشه‌ممه 30 ته‌مموزی 2023)، سالم عه‌بدوڵڵا جابر ئه‌لسوباح وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت، سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له دكتۆر فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق كۆده‌بێته‌وه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، رژێمی به‌عسی، به‌ر له داگیركردنی كوه‌یت درووشمی ئه‌وه‌ی ده‌گوته‌وه، كه كوه‌یت 19مین پارێزگای عێراقه و له 2ی ئاب/ ئۆگستۆسی 1990 هێرشی ده‌ستپێكرد و له ماوه‌ی دوو رۆژدا ئه‌و وڵاته‌ی داگیركرد.
كوه‌یت ماوه‌ی 7 مانگ له ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای عێراق مایه‌وه، دواتر هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له 26ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1991، سوپای عێراقی ده‌ركرد و وڵاته‌كه‌ی ئازادكرده‌وه.
دوای ئازادكردنی عێراق له‌ساڵی 2003 له‌ژێر چنگی حزبی به‌عس، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و كوه‌یت به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه هه‌نگاوی ناو و كوه‌یت خه‌ریكه له‌هه‌موو ئه‌و قه‌رزانه خۆش بێت كه به‌هۆی جه‌نگەکەوە كه‌وتبووه سه‌رشانی بەغدا، وێڕای كردنه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی هه‌ردوو وڵات و بوونی نووسینگه و كونسوڵخانه‌ی كوه‌یت له به‌سره و هه‌ولێر.