بایدن له رۆژی عاشوورادا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه

K24 - هه‌ولێر:
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی رۆژی عاشووراوه بڵاوكرده‌وه.
جۆ بایدن له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، له‌گه‌ڵ جیڵ بایدنی هاوسه‌ری، زانیاری‌یان سه‌باره‌ت به رۆژی عاشوورای موسڵمانان هه‌یه.
بایدن له په‌یامه‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه: "جیڵ و من، هاوڕێ موسڵمانه‌كانمان و دراوسێكانمان له سه‌رانسه‌ی جیهان ده‌ناسین، كه په‌یڕه‌وی عاشوورا ده‌كه‌ن و به‌هاكانی وه‌ك قوربانیدان، دادپه‌روه‌ریی و یه‌كسانیی بۆ هه‌مووان به‌رز راده‌گرن".
عاشورا لەلای شیعەکان یادێکی کارەساتبارە، له رێگه‌ی رێوڕەسمێكی ئایینی تایبەت بە شیوەن و لەخۆدان بۆ یادی شەهیدکردنی ئیمامی حوسێنی کوڕی عەلی دەکەنەوە، لەو رۆژەدا لە ساڵی 61ـی کۆچیدا شەهیدکراوە.
Jill and I recognize our Muslim friends and neighbors around the world observing Ashura and honoring the values of sacrifice, justice, and equality for all.
— President Biden (@POTUS) July 29, 2023