عێراق لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی دوو گه‌نجه‌كه‌ی ئامێدی له‌سه‌ر سنووری توركیا - بولگاریا ده‌كات

K24 – هەولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، باڵیۆزخانه‌ی عێراق له بولگاریا له‌گه‌ڵ پاسه‌وانی سنوور و ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاته، به‌دواداچوون له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی دوو عێراقی له‌سه‌ر سنووری بولگاریا ده‌كات.
له لێدوانێكیدا بۆ میدیای فه‌رمی عێراق، ئه‌حمه‌د سه‌حاف گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، باڵیۆزخانه‌ی عێراق له بولگاریا، له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتداران و پاسه‌وانانی سنووری ئه‌و وڵاته ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی دوو هاووڵاتی عێراقی كردووه، كه له‌كاتی كۆچكردنیان به رێگه‌ی نایاسایی له‌سه‌ر سنووری توركیا – بولگاریا، گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌حاف گوتی: "كه‌سوكاری هه‌ردوو هاووڵاتی، هانایان بۆ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له بولگاریا بردووه، تیمی باڵیۆزخانه سه‌ردانی شوێنی رووداوه‌كه‌یان له شاری بۆرگاسی بولگاری كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه هۆكاری رووداوه‌كه بزانن و ئاسانكاری بۆ گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان بكه‌ن".
دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوودا، دیندار دلێر رێکانی و رێکەفت باقی لەگەڵ چەند گەنجێکی شیلادزێ لە رێگەی دارستانەکانی بولگاریاوە هەوڵی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا دەدەن، پەیوەندییان لەگەڵ کەسوکارییان دەپچڕێت و رۆژی سێشەممەی رابردوو، هەواڵی گیان لەدەستدانییان بڵاوکرایەوە و تەرمەکانیان دۆزرانەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە بۆ گرتنەبەری رێکكاری پێویست بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی ئەو دوو گەنجەی شیلادزێ بۆ هەرێمی کوردستان، تاکو لە زێدی خۆیان بە خاک بسپێردرێن.
بولگاریا دەروازەی چوونە ناو وڵاتانی ئەوروپایە، سەرەڕای بوونی دیواربەندێکی تەلی دڕکاوی، بەدرێژایی 234 کیلۆمەتر هاوسنووره له‌گه‌ڵ توركیا، ژمارەی کۆچبەرە نایاساییه‌كانیش لەسەر خاکەکی بولگاریا بەرزبووەتەوە.