ئه‌مه‌ریكا به‌دوای كۆدێكی چینی‌دا ده‌گه‌ڕێت كه هه‌ڕه‌شه‌ی په‌كخستنی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ده‌كات

K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆشكی سپی به‌دوای "كۆدێكی پیسی كۆمپیوته‌ر"ـدا ده‌گه‌ڕێت، كه پێی وایه چین له قووڵایی تۆڕه‌كانی كاره‌با، سیسته‌مه‌كانی گه‌یاندن و په‌یوه‌ندی و تۆڕه‌كانی دابینكردنی ئاو بۆ بنكه و پێگه سه‌ربازییه‌كانی ناو ئه‌مه‌ریكا و له سه‌رجه‌م جیهان شاردوویه‌تییه‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز كه له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی سوپا، هه‌واڵگری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا گواستوویه‌تییه‌وه، توانراوه "سیسته‌مێكی زیانبه‌خش" بدۆزرێته‌وه، كه گومان ده‌كرێت هاككه‌رانی چین كه ره‌نگه كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی "سوپای رزگاریخوازی میللی" بكه‌ن، ئه‌و كۆده‌یان داخڵی ناو سیسته‌مه‌كانی تۆڕه‌كانی كاره‌با، گه‌یاندن و په‌یوه‌ندی و تۆڕه‌كانی دابینكردنی ئاو بۆ بنكه و پێگه سه‌ربازییه‌كانی ناو ئه‌مه‌ریكا و له سه‌رجه‌م جیهان كردبێت.
به‌رپرسانی سوپا، هه‌واڵگری و ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا به رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزیان راگه‌یاندووه، ئه‌و كۆده به‌شێوه‌یه‌ك دیزاین كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رابگرێت، به‌تایبه‌تی له ئه‌گه‌ری جووڵه‌ی سه‌ربازی چین دژ به تایوان له ساڵانی داهاتوودا.
به‌رپرسێكی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندووه، ئه‌و به‌رنامه زیانبه‌خشه له بنه‌ڕه‌تدا "بۆمبێكی چنراوه" و یارمه‌تی چین ده‌دات بۆ را‌گرتن یان خاوكردنه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا. به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆنگرێس، كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و كۆده ته‌نیا له رێگه‌ی تۆڕه‌كانی كاره‌با، سیسته‌مه‌كانی گه‌یاندن و په‌یوه‌ندی و تۆڕه‌كانی دابینكردنی ئاو بۆ بنكه و پێگه سه‌ربازییه‌كانی ناو ئه‌مه‌ریكا و له سه‌رجه‌م جیهان نابێت، به‌ڵكوو زۆر فراوانتره، به‌تایبه‌تی كه ژێرخانی دروستكردنی ئه‌و كۆده نه‌ك هه‌ر بنكه و پێگه سه‌ربازییه‌كان، به‌ڵكوو خانوو و كۆمپانیا ئاساییه‌كانی ئه‌مریكاش ده‌گرێته‌وه.
یه‌كه‌مین ئاماژه‌كانی ده‌ركه‌وتنی ئه‌و بابه‌ته له كۆتاییه‌كانی مانگی ئایاری ئه‌مساڵ (2023) بوو، كاتێك كۆمپانیای مایكرۆسۆفت رایگه‌یاند "كۆدێكی ناڕوون"ـیان له سیسته‌مه‌كانی په‌یوه‌ندی و گه‌یاندنی بێته‌ل و به‌ته‌ل ئاشكرا كردووه. رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ورووژاندنی ئه‌و پرسه، وایكردووه كۆشكی سپی له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وهی هه‌ستیار ئه‌نجام بدات.