حكومه‌تی هه‌رێم به‌دواداچوون بۆ نرخی كاره‌بای یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ده‌كات

K24 – هەولێر:

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دواداچوون له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاره‌بای یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون ده‌كات.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مال محه‌ممه‌د وه‌زیری كاره‌با، له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی گردبوونه‌وه‌ی دانیشتوانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون كۆبووه‌وه‌، كه‌ له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌مڕۆ گردبوونه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ نوێنەرانی خۆپیشاندەران هیچ گلەییەکیان لەسەر سیستەمی پێوەری زیرەک و پریپەید نەبوو، بەڵکو بە پڕۆژەیەکی گرنگ بۆ وەرگرتنی کارەبایەکی 24 کاتژمێری وەسفکرد و گلەییەکەیان تەنیا لەسەر بەرزی نرخی کارەبای 24 کاتژمێری یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون بوو، هەربۆیە داوای پێداچوونەوە بە نرخەکەیان کرد.

وەزیری کارەبا بەڵێنی پێدان لەگەڵ تیمی وەزارەت بەدواداچوونی جددی بۆ ئەم بابەتە دەکات و لێژنەیەک سەردانی یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوون دەکات و لە نزیکەوە بەدواداچوون دەکەن و پێشنیاز و بۆچوونی لێژنەکە بۆ وەزیر بەرز دەکاتەوە و بڕیاری پێویستی لە بارەوە دەدرێت.

89