نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید: بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌می به‌نزین حكومه‌تی هه‌رێم له‌هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه

K24 - هەولێر:
له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاری گرانبوونی نرخی به‌نزین بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی خواستی شۆفێران بۆ به‌نزین ده‌گه‌ڕێته‌وه و حكومه‌تی هه‌رێم له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می به‌نزین.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر، له میانه‌ی به‌شدارییان له به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان24 كه رۆژنامه‌نووس جوتیار حه‌مه‌د پێشكه‌شی كرد، رایگه‌یاند، جگه له‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار ئۆتۆمبێل له‌ناو شاری هه‌ولێر هه‌ن، رۆژانه‌ش ده‌یان هه‌زار ئۆتۆمبێلی دیكه‌ش له شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌مه‌به‌ستی جیاجیا روو له هه‌ولێر ده‌كه‌ن، كه هۆكاره بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین، پێشتریش حكومه‌تی ناوه‌ند، ناوه ناوه بڕێك به‌نزینی بۆ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌نارد، ماوه‌ی بیست رۆژێكه ئه‌و بڕه ره‌وانه ناكات، بۆیه ئه‌مه هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزینه.
روونیشیكرده‌وه، شاری هه‌ولێر به ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆرانه‌وه، رۆژانه پێویستی به دوو ملیۆن و نیو تا سێ ملیۆن لیتر به‌نزین هه‌یه، ئه‌و بڕه‌ی دابه‌ش ده‌كرێ، به به‌راورد له‌گه‌ڵ داواكاری شۆفێران، كه‌مه.
له‌باره‌ی كوالیتی به‌نزین، قایمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر گوتی: كوالیتی به‌نزین ئێجگار گرنگه، له رێگه‌ی لیژنه‌كانی سامانه سرووشتییه‌كانه‌وه پشكنین ده‌كرێت و هه‌موو كۆتایی هه‌فته‌یه‌كیش ناوی ئه‌و به‌نزینخانانه بڵاوده‌كرێنه‌وه، كه سه‌رپێچیان كردووه، دواجار نۆ به‌نزینخانه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر سزادراون.
باسی له‌وه‌شكرد، زۆرجار هه‌یه مادده‌ی دیكه و ئاو تێكه‌ڵی به‌نزین كراوه، گرنگ ئه‌وه‌یه سزا هه‌یه و چاوپۆشی له‌هیچ به‌نزینخانه‌یه‌ك ناكرێ.
دووپاتیشیكرده‌وه، به‌دوای سكاڵای ئه‌و هاووڵاتیانه‌وه ده‌چین، كه په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن و ئه‌و به‌نزینخانانه ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن، كه به‌نزینی كوالێتی خراپ ده‌فرۆشن.
له‌باره‌ی پرسی كه‌می ئاویش له شاری هه‌ولێر، قایمقامی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "كاریگه‌رییه‌كانی وشكه‌ساڵی زۆرن و بیر له قوڵایی 600 مه‌تر لێده‌درێت و رۆژانه بیره‌كانمان وشك ده‌بنه‌وه".
گوتیشی: "ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕی 6 ملیار دیناری بۆ پرسی كه‌مئاو له شاری هه‌ولێر دابینكردووه، له پار ساڵه‌وه 200 بیر كاره‌بای بۆ راكێشراوه، كه‌م و كوڕییه‌كانی بیره‌كان چاككراونه‌ته‌وه".
روونیشیكرده‌وه، له‌ساڵانی زوو بیری ئاو له 80 مه‌تر لێده‌درا، ئێستا له قوڵایی 600 مه‌تر لێده‌درێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كێشه‌ی ئاوی هه‌ولێر به جێبه‌جێكردنی ئاوی ئیفراز چوار چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ئه‌وكات ته‌واوی بیره‌كان داده‌خرێن.