سعوودیه له 12 وڵات ده‌ست به رێكاره‌كانی ڤیزا‌ی ئه‌لیكترۆنی ده‌كات

K24 - هەولێر
سعوودیە ئاشكرایكرد، ڤیزا‌ی کارکردن، سەردان و مانەوە لە وڵاته‌كه‌ی له نوێنه‌رایه‌تی و كۆنسوڵخانه‌كانی سعوودیه، له 12 وڵات هه‌یه ئیتر بە کۆدی QR لەسەر کاغەزی A4 ده‌درێت.
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی سعوودیەوه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، ڤیزا‌ی کارکردن، سەردان و مانەوە لە سعوودیه بە کۆدی QR لەسەر کاغەزی A4 ده‌درێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو، نوێنەرایه‌تی و کۆنسوڵخانەکانی سعوودیه له هه‌ریه‌ك له تورکیا، پاکستان، یەمەن، سوودان، ئۆگه‌ندا، لوبنان، نیپاڵ، کینیا، مەغریب، تایلەند، ڤێتنام و سریلانکا، رێكاری ڤیزا‌ی ئەلیکترۆنی بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و جۆره ڤیزانه گیراوه‌ته‌به‌ر.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس لەوەشکراوە، جێبەجێکردنی بڕیارەکە بەپێی وڵاتان جیاوازە، جێبەجێکردنه‌كه‌ش لە 16ی ئابه‌وه له تورکیا دەستپێدەکات.