لە چینەوە بۆ ئەمەریکا: تایوانت کردووەتە کۆگایەکی تەقەمەنی

K24 - هەولێر
حکوومەتی چین رایگەیاند، پشتیوانی سەربازیی ئەمەریکا بۆ تایوان بەبڕی 345 ملیۆن دۆلار، ئیرادەی یەکگرتنەوە لەگەڵ ئەو دوورگەیەدا ناشکێنێت.
رۆژی یەکشەممە 30ـی تەممووزی 2023، جین بینهوا، گوتەبێژی نووسینگەی کاروباری تایوان لە چین، لە دوای هاوکارییە سەربازییەکەی ئەمەریکا بەبڕی 345 ملیۆن دۆلار بۆ تایوان، بۆ رۆژنامەنووسان دوا.
جین بینهوا، ئەمریکای تۆمەتبار کرد بەوەی تایوانی کردووەتە کۆگایەکی تەقەمەنی و گوتی: ''نە ئەو باجانەی لە خەڵکی ئاسایی کۆدەکرێتەوە، نە ئەو پارانەی هێزە جوداخوازەکانی تایوان خەرجی دەکەن و نە ئەو چەکانەی ئەمەریکا رەوانەی کردوون، پێداگرییمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی تایوان و ئیرادەی پتەومان لەبارەی سەرلەنوێ یەکخستنی دوورگەگە بە نیشتمانی سەرەکیمانەوە دەهەژێنن''.
گوتەبێژی نووسینگەی کاروباری تایوان لە چین، ئەوەشی خستەڕوو، کار و کردەوەکانی ئەمەریکا تایوانی کردووەتە بەرمیلە باروتێک و ئەم جۆرە جموجۆڵانە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگی لە گەرووی تایوان زیاد کردووە.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی شەممە 29ـی تەممووزی 2023، جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، لە گشتاندنێکدا بەبڕی ٣٤٥ ملیۆن دۆلار هاوکاری سەربازیی بۆ تایوان راگەیاند کە پێداویستی بەرگریی و مەشقی سەربازیی لەخۆدەگرێت. هاوکات ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا گوشاریان لە حکومەتی وڵاتەکەیان دەکرد لە بارەی فڕۆستنی چەک بە تایوان.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌مه‌ریكا چه‌ك به تایوان ده‌فرۆشێت، به‌ڵام پێفرۆشتنی ئه‌مجاره‌ی ئه‌و پاكێجه نوێیه هاریكارییه سه‌ربازییه‌كان، راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كۆگا ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه دابین ده‌كرێت، وه‌ك چۆن له شوباتی 2022ـدا به هه‌مان شێوه و سیسته‌م هاریكارییه‌كانی پێشكه‌ش به ئۆكرانیا كرد.
به‌گوێره‌ی یاسا‌ی كۆنگرێس، ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێت به بڕی یه‌ك ملیار دۆلار چه‌ك له كۆگانی ئه‌مه‌ریكا به تایوان بدات.
ئه‌و هه‌نگاوه نوێیه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشهاته سیاسی و ئابوورییانه‌ی له‌نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین له ئارادایه، كه هه‌ردوولا به چه‌ند هۆكارێك و به‌هۆی تایوانه‌وه ململانێی سیاسی و ئابوورییان له‌نێواندا هه‌یه. پێشتر له‌و ساڵدا (2023) هه‌ریه‌ك له ئه‌نتۆنی بلینكن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، جانێت به‌لین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا و جۆن كێری، نێری تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ گۆڕانی كه‌شوهه‌وا به ئامانجی ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان، سه‌ردانی چینیان كرد.