نێچیرڤان بارزانی: ئه‌نفالكردنى بارزانييان ئيراده‌ى سه‌ركه‌وتنی لاى گه‌لى كوردستان به‌گوڕتر كرده‌وه

K24 - هەولێر
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی چل ساڵەی ئه‌نفالكردن و بێسه‌روشوێنكردنى هه‌شت هه‌زار بارزانى رایدەگەیەنێت، ئه‌نفالكردنى بارزانييان "نەک هێز و تينى گه‌له‌كه‌مانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و دكتاتۆرى خاو نه‌كرده‌وه، بەڵکوو گيانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ئيراده‌ى سه‌ركه‌وتن و ئازادى، لاى ته‌واوى گه‌لى كوردستان به‌گوڕتر كرده‌وه".
ئەمڕۆ دووشەممە 31ـی تەممووزی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی تێپەڕبوونی 40 ساڵ بەسەر ئه‌نفالكردن و بێسه‌روشوێنكردنى هه‌شت هه‌زار مێرمنداڵ، گه‌نج، پياو و پيرى بارزانى بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی لە سەرەتای پەیامەکەیدا ئەوەی خستووەتەڕوو، "ئه‌مڕۆ به ڕێز و شكۆوه، يادى چل ساڵه‌ى ئه‌نفالكردن و بێسه‌روشوێنكردنى هه‌شت هه‌زار مێرمنداڵ و گه‌نج و پياو و پيرى بارزانى دهكهينهوه كه كۆتاييى ته‌ممووز تا ناوه‌ڕاستى ئابى 1983 له كۆمه‌ڵگه زۆرملێكاندا، بوونه قوربانيى تاوانێكى دڕندانه و هه‌ڵمه‌تێكى ڕه‌شبگيريى ده‌سه‌ڵاتى ئه‌وساى عێراق و ئيتر هه‌رگيز نه‌گه‌ڕانه‌وه."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە، "ئه‌نفالكردنى بارزانييان وه‌ك هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ى ده‌رهه‌ق به گه‌لى كوردستان كران، نه‌ك هه‌ر هێز و تينى گه‌له‌كه‌مانى بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سته‌م و دكتاتۆرى خاو نه‌كرده‌وه، به‌ڵكو گيانى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ئيراده‌ى سه‌ركه‌وتن و ئازادى، لاى ته‌واوى گه‌لى كوردستان به‌گوڕتر كرده‌وه و به بڕوايه‌كى پته‌وتره‌وه به‌رده‌وامى به تێكۆشان دا."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هه‌ر له‌م ياده و له كاتێكدا هه‌رێمى كوردستان به دۆخێكى هه‌ستياردا تێده‌په‌ڕێت، جه‌خت له يهكڕيزى و تهبايى و پێكهوهييى هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان دهكهينهوه كه تاكه ڕێگه‌ى سه‌رفرازى و سه‌ركه‌وتنمانه."
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانیدا هاتووە: "له‌م ياده‌دا سڵاو و دروود بۆ قوربانييانى ئه‌نفال و ته‌واوى شههيدانى كوردستان ده‌نێرين و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين. سڵاو و سوپاس و پێزانين بۆ هه‌موو ئه‌و جوامێرانه‌ى له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى، له هه‌رير و باتاس و سۆران و له هه‌ر كوێ بوون، يارمه‌تيى خێزان و كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوانى بارزانييان دا و په‌نايان دان."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کردووە: "به هه‌زاران خێزانى بارزانيى بێ ده‌سه‌ڵات له كۆمه‌ڵگه‌كانى قوشته‌په، به‌حركه و هه‌رير و سۆران و چه‌ند شوێنێكى ديكه، بێ باوك و برا و به هه‌زاران خانمى ڕووسوورى بارزانى، بێ مێرد مانه‌وه و ناچار بوون به ته‌نيا ڕووبه‌ڕووى چاره‌نووسێكى ناديارى سه‌خت ببنه‌وه و به‌رگه‌ى ده‌يان ده‌رده‌سه‌رى و نه‌هامه‌تى بگرن و بمێننه‌وه. ئه‌وان بۆ منداڵه‌كانيان بوون به باوك، بۆ په‌يداكردنى بژێوى ژيان و په‌روه‌رده‌كردنيان، ئازار و سه‌ختى و ناخۆشيى زۆريان كێشا. به‌رگه‌ى نه‌بوونى و هه‌ژارى و بێكهسييان گرت و به گيانێكى ئاڵنگارييانه‌ى به‌رزه‌وه، ڕووبه‌ڕووى ژيان بوونه‌وه و لێهاتووانه نه‌وه‌يه‌كى نيشتمانپه‌روه‌ر و وڵاتپارێزيان په‌روه‌رده كرد. ده‌ستى يه‌ك به يه‌كى ئه‌و دايكه ميهره‌بان و دڵسۆزانه ماچ ده‌كه‌م."