ھێزە ئەمنییەکانی عێراق چوار داواكراویان دەستگیرکرد

K24 - هەولێر:
لە میانی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی عێراقدا لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار، چوار داواكراو به ماددهی تیرۆر دەستگیرکران.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق، دەستگیرکردنی چوار داواكراوی لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەشداوە، ھێزە ئەمنییەکان زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان لە پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار ئەنجامداوە.
راشیگەیاندووە، لە میانی ئۆپەراسیۆنەکاندا، ئهو چوار داواكراوه دەستگیرکراون.
باسی لەوەشکردووە، دەستگیرکراوەکان بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکراو بوون.