گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی کەرکووک کرا

K24 - كه‌ركووك:

بە بڕیاری بەنگین رێکانی وەزیری شارەوانییەکان و ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی عێراق، گۆڕانکاری لە سێ پۆستی ئیداری کەرکووک کرا، کە پێكهاتوون له‌ سەرۆکی شارەوانی، شارەوانییەکان و ئاوەڕۆی کەرکووک و هەرسێ پۆستەکە بەدەستی کوردەوە بوو  و سێ کەسی دیکەی کورد لەشوێنیان دەست بەکاربوون.

بەپێی نووسراوێک کە کۆپییەکی دەست کوردستان24 کەوتووە و ئیمزای بەنگین رێکانی لەسەرە و سەرچاوەیەکی نزیک لەشارەوانی کەرکووکیش پشتڕاستیکردەوە، تێیدا هاتووە، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە، بڕیارماندا بە دەستبەکاربوونی ئارام عەلی لەشوێنی ئاری سەیفەدین لە پۆستی بەڕێوەبەری شارەوانییەکان و ئەحمەد عومەر لە شوێنی فەرەیدون عادل وەک سەرۆکی شارەوانی و ئیحسان وەهبی وەک بەڕێوەبەری ئاوەڕۆی کەرکووک لە شوێنی زاگرۆز جان وەلی دەستبەکاردەبن

سەبارەت هۆکاری دوورخستنەوەی ئەو بەڕێوەبەرانە ، تائێستا هیچ روونکردنەوەیەک نەدراوە.

78