عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود: عه‌قڵییه‌تێك له عێراق له ئارادایه بڕوای به جینۆسایدكردنی كورد هه‌یه

K24 – هەولێر:
رژێمی بەعس چل ساڵ لەمەوبەر و له ساڵی 1983، لە هەڵمەتێكدا هەشت هەزار بارزانی به پیر و گه‌نجه‌وه لە تەمەنی نۆ ساڵی هەتا نەوەد ساڵی، دەستبەسەر كرد و لە بیابانەكانی باشووری عێراق كۆمەڵكوژی كردن، له‌وباره‌یه‌وه وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا عه‌قڵیه‌تێك له عێراق هه‌یه بڕوای به جینۆسایدكردنی كورد هه‌یه.
عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود، وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئه‌نجامدانی ڕێوڕه‌سمی دانانی تازهگوڵینه له‌سه‌ر گڵكۆی ئهنفالكراوانان ساڵانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه گرنگ و جێی بایه‌خه، هاوكات جه‌ختیكرده‌وه وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌رنامه و ئه‌جێندای بۆ پرس و دۆسیه‌ی ئه‌نفالكراوان هه‌یه و به گوێره‌ی ئه‌و ئه‌جێندایه كار ده‌كات.
هه‌روه‌ها وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، به‌پێی ئه‌و به‌رنامه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه دۆسیه‌ی ئه‌نفالكراوانی كورد له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی عێراق و ده‌ره‌وه به فه‌رمی بناسێندرێت و رێككاری یاسایی وه‌ربگرێت، گوتیشی، تا ئێستا عێراق وه‌كو ده‌وڵه‌ت داوای لێبووردنی له گه‌لی كورد نه‌كردووه، هه‌روه‌ها حكومه‌تی عێراق بڕیاری دادگا و په‌رله‌مانی عێراقی له‌و باره‌یه‌وه جێبه‌جێ نه‌كردووه بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان باسی له‌وه‌ش كرد، كه وه‌زاره‌ت تاوه‌كو ئێستا له گه‌ڕان و به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه و هێنانه‌وه‌ی روفاتی ئه‌نفالكراوان له ناوچه‌كانی باشووری عێراق، روونیشیكرده‌وه له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌دا له ماوه‌ی رابردوودا به‌شدارییان له كۆنفرانسێكی یه‌كێتی زانایانی جینۆساید كردووه، كه له ئیسپانیا ئه‌نجام به‌ڕێوه‌چوو. جه‌ختیشیكرده‌وه پرسی ئه‌نفال پرسێكی گه‌وره و گرنگی نه‌ته‌وه‌ی گه‌لی كورده و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له به‌دواداچوونی رژد و پێداگره.
عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حموود سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه تا ئێستا له عێراق عه‌قڵیه‌ت و بیركردنه‌وه‌ی خراپ له ئارادایه، كه گومانی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێت له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا هه‌ڵمه‌ته‌كانی جینۆسایدكردنی كورد له‌لایه‌ن كه‌سانێكه‌وه له عێراقی نوێ‌دا دووباره ببێته‌وه، گوتیشی كورد له‌و باره‌یه‌وه له دۆخی دڵنیایی نییه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره تاوانانه‌ی به‌رامبه‌ر نه‌كرێته‌وه.