بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ده‌ستگیركردنی دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر راده‌گه‌یه‌نێت

K24 – هەولێر:
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر و دوو بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌ردوو بازرگان وه‌ك تۆمه‌تبار دۆسیه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 31ـی ته‌ممووزی 2023) بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان راگەیاندراوێکی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه، تیمه‌كانیان دوای دەستکەوتنی زانیاری ورد و بەدواداچوونی بەردەوام لەسەر دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر و گرتنبه‌ری رێكکارەیاساییەکان، توانیویانه هه‌ردوو بازرگانه ده‌ستگیر بكه‌ن.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان روونیشكردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو بازرگانه‌كه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان له رێككه‌وتی 31ـی ته‌ممووزی 2023، ده‌ستگیركراون كه بڕی سێ كیلۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری "ئەمڤیتامین" ناسراو بە "کریستاڵ"ـیان پێ بووه. هه‌روه‌ها بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایگه‌یاندووه، هەردوو تۆمەتبار دۆسیەیان بۆ کراوەته‌وە و رووبەروی یاسا دەکرێنەوە.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 30ـی ته‌ممووزی 2023، بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکان لە چەند رۆژی رابردوودا لەسێ چالاکیدا سەرکەوتووبوون لە دەستبەسەرداگرتنی بڕی (25) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و حەبی کەپتاگۆن دەستگیرکردنی پێنج بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان".
روونکراوەتەوە: "لەچالاکی یەکەمدا دوای هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ماددەهۆشبەرەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ تونرا بڕی (10) کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و (1) کیلۆگرام حەبی کەپتاگۆن لەگەڵ (2) گەورە بازرگان دەستگیربکرێت. لە چالاکی دووەمدا دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، توانرا بڕی (7) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لەگەڵ (2) بازرگان دەستگیربکەن".
ئاماژە بەوەشکراوە: "لە چالاکی سێیەمدا توانرا حەوت کیلۆگرام تۆچای تێکەڵ بە ماددەی هۆشبەری مەریجوانا و حەشیش لەگەڵ بازرگانێک دەستگیربکەن".
هه‌روه‌ها رۆژی 28ـی ته‌ممووزی 2023، ئەرکان بیبانی، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، وەک بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان زۆر بە جددی کار لەسەر ئەوە دەکەن و بەردەوام دەبن لە هەڵمەت پشکنینی کافێ و رێستورانتەکان و ئەو شوێنانەشی کە گومانی لێ دەکرێت ماددەی هۆشبەری لێبێت.
هاوکات راشیگەیاند، هەڵمەتەکانی پشکنین بۆ بەکارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر، بە ئامادەبوونی نوێنەری پارێزگای هەولێر، نوێنەری وەزارەتی تەندروستی و ئاسایشی گشتی ئەنجامدەدرێت.