به‌ره‌ڤان حه‌مدی: تا ئێستا حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی نه‌كردووه
K24 – هەولێر:
رژێمی بەعس چل ساڵ لەمەوبەر و له ساڵی 1983، لە هەڵمەتێكدا هەشت هەزار بارزانی به پیر و گه‌نجه‌وه لە تەمەنی نۆ ساڵی تا نەوەد ساڵی، دەستبەسەركرد و لە بیابانەكانی باشووری عێراق كۆمەڵكوژی كردن، له‌مباره‌یه‌وه بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانییانی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان ئه‌و یاده‌مان له بارزان به‌رز راگرت.
به‌ره‌ڤان حه‌مدی بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، په‌یامی ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئه‌وه‌یه، كه قوربانیدانی ئێمه هێزه بۆ ئاسۆ و دوارۆژی كوردستان.
حه‌مدی راشیگه‌یاند، كاتی خۆی هه‌ر شوێنێك به‌هێز بوایه، رژێمی عێراق كۆمه‌ڵكوژی ده‌كردن، هه‌روه‌ك بینرا فه‌یلییه‌كان پشتگیریان له شۆڕشی كورد كرد، كۆتایی حه‌فتاكان و ده‌ستپێكی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ستكرا به كۆمه‌ڵكوژیكردنیان، له بارزانیش ده‌ستكه‌وتی مه‌زن له‌سه‌ر ده‌ستی رێبه‌ری كوردان مه‌لا مسته‌فا به‌ده‌ستهات، بینرا له ساڵی 1983 بارزانییه‌كان كۆمه‌ڵكوژكران، ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیكردنه به‌رده‌وام بوو تاگه‌یشته هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدیش.
بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "له پزیشكی دادی به‌غدا ژماره‌یه‌ك رووفاتی ئه‌نفالكراوان هه‌ن، به‌منزیكانه رێككاره‌كان ته‌واو ده‌بن و ده‌یانگه‌ڕێنینه‌وه بۆ زێدی خۆیان".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه به‌رده‌ست، وه‌ك پێویست نیین بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌واوی رووقاتی ئه‌نفالكراوان و رژێمی به‌عس ئه‌و تاوانه‌ی به رێكخراویی ئه‌نجامداوه، ته‌نانه‌ت به‌ڵگه‌نامه‌كانیشی ونكردووه.
له‌باره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و زیندانی و شه‌هیدان، به‌ره‌ڤان حه‌مدی ده‌ڵێت: "ئێمه پێمان وابوو دوای ئازادی عێراق كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بن و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوان و زیندانی و شه‌هیدان قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه، تا ئێستا حكومه‌تی عێراق یه‌ك دیناری بۆ مه‌به‌سته نه‌ناردووه، بۆیه وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان به‌پێی ئیمكانییه‌تی خۆی ئه‌و كاره ده‌كات و خزمه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ده‌كات.