سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق تاووتوێی بارودۆخی عێراقیان کرد

K24 - هەولێر:

محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کرد، پێکەوە تاووتوێی بارودۆخی عێراقیان کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە (31ـی تەمموزی 2023)، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازی لە لەتیف جەمال رەشید، سەرۆککۆماری عێراق کرد و لە میانەی دیداری نێوانیان باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات کرد و گرنگی تەواوکەری لە کاری سەرجەم دەسەڵاتداران بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی هەنگاوەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی پلانەکانی بەرنامەی حکومەت.

هاوکات هەردوولا جەختیان لە پاڵپشتیکردنی هەنگاوەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی پلانە لە پێشینەیەکانی پەیوەست بە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ژیان کردەوە، بە مەبەستی گەیشتن بە گەشەپێدانی هەمەلایەنە لە سەرجەم کەرتە گرنگەکان.

سەرۆکوەزیران و سەرۆککۆماری عێراق، هەردوولا ئیدانەی هێرشی دووبارەکان بۆسەر قورئانی پیرۆز و پیرۆزییه ئیسلامییه کان کردەوە، هاوکات پێداگرییان لەسەر هەڵوێستی پتەوتری وڵاتان کرد کە کۆتایی بەم کارە تاوانبارانه بهێنن دەرهەق بە پیرۆزییەکانی ئیسلام.

Fly Erbil Advertisment