تاووتوێی خێراترکردنی ههنگاوهكانی لێکتێگەیشتنی وهزارهتی پێشمهرگه و وەزارەتی بەرگری ئەمهریکا كرا

K24 – هەولێر:
بە ئامادەبوونی بەرپڕسی راوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، جێگری سەرۆکی ئەرکانی وهزارهتی پێشمهرگه، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی سهبارهت به فیرقەکانی پیادە کرد و هاوکات تاووتوێی خێراکردنی ههنگاوهكانی لێکتێگەیشتنی وهزارهتی پێشمهرگه و وەزارەتی بەرگری ئەمهریکا كرا.
به گوێرهی راگهیهندراوی وهزارهتی پێشمهرگهی حكومهتی ههرێمی كوردستان، ئەمڕۆ (دووشهممه 31 تەمووزی 2023)، بە سەرپەرشتی لیوا روکن هۆشمەند حهیدەر رەشید جێگری سەرۆک ئەرکان بۆ ئیدارە و میرە، بە ئامادەبوونی کۆلۆنێڵ جیم هەنتەر بەرپڕسی راوێژکارانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان، نوێنەری فەرماندەیی هێزەکانی (80 و 70)، نوێنەری فیرقەکانی یەک و دووی پیادە و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی گشتی وەزارەت، کۆبوونەوەی دەوری تایبەت سهبارهت به فیرقەکانی یەک و دووی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەچوو.
له كۆبوونهوهكهدا گرنگترین بەرەوپێشچوونەکانی دامەزراندنی فیرقەکان خرایە بەرباس، هاوکات گفتوگۆ لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەو کەموکوڕییەکانی فیرقەکان و خێراترکردنی هەنگاوەکان بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمهریکا تایبەت بە دروستکردنی فیرقەکان کرا.
دواتر میکانیزمێک بۆ چۆنیەتی دروستکردن و زیادکردنی ژمارەی فیرقەکان خرایە بەرباس و چەندین سەرنج و تێبینی لەبارەیانەوە خرانەڕوو. لەمبارەیەوە جێگری سەرۆکی ئەرکان دووپاتیکردەوە، کە وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت لە هەنگاوەکانی بۆ ڕێکخستنەوەی یەکە جیاوازەکانی هێزی پێشمەرگە و تەواوبوونی کارەکانی ئەم دوو فیرقەیەشی بە سەرەتایەک دانا بۆ بەردەوامیدان بە زیادکردنی ژمارەی فیرقەکان.
رۆژی (21ـی ئەیلوولی 2022) وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا و وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆکرد.
بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سێلیست واڵاندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا و شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە یاداشتنامەکە واژۆکرا.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لهبارهی یاداشتنامهكه پێشتر ئاماژهی بهوه كردبوو، سیلێست واڵەندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمەریکا و شۆڕش ئیسماعیل عەبدوڵڵا، وەزیری کاروباری پێشمەرگە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نوێکراوەی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەیان کرد، بۆ بەردەوامیدان بە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە ئۆپەراسیۆنەکانی تێکشکاندنی داعشدا.
ساڵی 2016 بۆ یەکەمجار یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان ئەو دوو وەزارەتە واژۆکرا و سەبارەت بەوە، سەرۆکایەتی هەرێم ئەوەی خستبووهڕوو، ئەم یاداشتنامەیە رەنگدانەوەی هەماهەنگیی دوورمەودای نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق و هەروەها پابەندیی هاوبەشیشیانە بۆ تێکشکاندنی یەکجارەکی داعش.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە رێی ئەم لێکتێگەیشتنەوە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەندیی خۆی بۆ پشیوانیکردنی رۆڵ و بەشداریی هێزەکانی پێشمەرگە دووپات دەکاتەوە لە ئۆپهراسیۆنهکانی تێکشکاندنی داعشدا وەک پێکهاتەیەکی هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
ئەوەش خرابووهڕوو، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەکە هەم دەستنیشانی ئەو بەرەپێشچوونانە دەکات کە لە بواری چاکسازیی بنەڕەتیی دامەزراوەکاندا بە دەستهاتوون و هەمیش پابەندیی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ ئەنجامدانی چاکسازیی زیاتر بە ئامانجی زیاتر پرۆفێشناڵکردنی هێزەکانی لەخۆدەگرێت.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندبوو، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا شانبەشانی خەڵکی عێراق لە ناویشیاندا خەڵکی هەرێمی کوردستان دەوەستێت لە کاتێکدا عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر و خاوەن سەروەری بنیاد دەنێن.