ماجید شنگالی: لایه‌نه شیعه‌كان نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك موزاده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كارده‌هێننه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
زیاتر له ماوه‌ی مانگێكه بوودجه‌ی گشتی فیدڕاڵی عێراق په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵام تا ئێستا یاساكه جێبه‌جێ نه‌كراوه، هاوكات په‌رله‌مانتارێك رایده‌گه‌یه‌نێت، هۆكاره‌كه‌ی ده‌رنه‌چوونی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به خه‌رجكردنی بوودجه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه.
ماجید شنگالی، په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی عێراق سه‌باره‌ت به بوودجه‌ی گشتی و ده‌ركردنی رێنماییه‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه تایبه‌ت به كوردستان24ـی رایگه‌یاند، تا ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه‌ی ده‌رنه‌كردووه، گوتیشی هه‌وڵه‌كان به‌و ئاراسته‌یه به زووترین كات رێنماییه‌كان ده‌ربچن و به‌شه‌بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان بگات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێویست ده‌كات به زووترین كات مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ره‌وانه بكرێت، جه‌ختیشكرده‌وه، كه سه‌رۆكوه‌زیران ده‌یه‌وێت مووچه‌ی هه‌ریمی كوردستان بنێردرێت.
ماجید شنگالی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، كه پارتی وه‌ك به‌شێك له‌ناو هاوپه‌یمانی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌ت به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌ته داوای جێبه‌جێكردنی بوودجه و ناردنی به‌شه‌بوودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. گوتیشی، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی باش و ئه‌رێنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ نه‌كرێن ئه‌و كات هیچ مانایه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه نامێنێت.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، له ئێستادا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان له ئارادایه و حزبه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن جارێكی دیكه سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته ده‌ست به موزایه‌ده‌كانیان بكه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حیسابی كورد و هه‌رێمی كوردستان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان ده‌بێت.
ماجید شنگالی جه‌ختیشیكرده‌وه، لایه‌نه شیعه‌كان هه‌موو هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌سه‌ر هه‌موو عێراقدا بسه‌پێنن به‌سه‌ر كورد و سوننه‌وه، به‌تایبه‌تی كه ئه‌وان زیاتر له‌ناو حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستانیان به ئامانج گرتووه.
ناوبراو سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌یاسای نه‌وت و غاز به پێویستی زانی له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و پڕۆژه‌یاسایه له‌ناو هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و په‌سند بكرێت، دواتر ره‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دواجار له ئه‌نجوومه‌نی نوینه‌ران به‌بێ هیچ گرێیه‌ك په‌سند بكرێت و ده‌نگی پێ بدرێت.