ئافره‌تێكی رووه‌كخۆری رووسی له برسان مرد

K24 - هەولێر:
هاووڵاتییه‌كی رووسی به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له خۆراكه گشتییه‌كان و به ته‌نیا پشتبه‌ستن به رووه‌ك، تووشی لاوازی بووه و دواتریش چه‌ندین نیشانه‌ی نه‌خوازراو و نه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی ده‌ركه‌وتوون، دواجاریش گیانی له‌ده‌ستداوه.
زهانا سامسۆنۆڤا ئه‌و ئافره‌ته ڕووه‌كخۆره رووسییه‌یه، كه ملیۆنان بینه‌ر و فۆڵۆوه‌رسی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تی له فه‌یسبووك و ئینیستیگرام هه‌بووه، به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه و خۆبه‌دوورگرتن له خۆراكه گشتییه‌كانی وه‌ك دانه‌وێڵه، گۆشت و هێلكه و بابه‌ته‌كانی دیكه و به ته‌نیا پشتبه‌ستن به رووه‌ك، دووچاری چه‌ندین نیشانه‌ی نه‌خوازراو و نه‌رێنی بووه، كه كاریگه‌ری نێگه‌تیڤیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی به‌جێهێشتووه.
میدیاكانی رووسیا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، زهانا سامسۆنۆڤای ته‌مه‌ن 39 ساڵ له بری هه‌موو خۆراكێك به ته‌نیا پشتی به میوه به‌ستووه و پارێزی له هه‌ر جۆره خواردنێكی دیكه كردووه.
میدیا رووسییه‌كان باسیان له‌وه كردووه، سامسۆنۆڤا رۆژی 21ـی ته‌ممووزی 2023، له میانی گه‌شتێكی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا، هه‌ستی به ئازار كردووه و داوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كردووه، به‌ڵام به ماوه‌یه‌كی له‌دوای داواكارییه‌كه‌ی، گیانی له‌ده‌ستداوه.
یه‌كێك له هاوڕێ نزیكه‌كانی به میدیا رووسییه‌كانی گوتووه، سامسۆنۆڤا به‌ر له چه‌ند مانگێك له سریلانكا بووه و هه‌ستی به بێهێزی كردووه و قاچه‌كانی ئاوسا بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری نێردرا، به‌ڵام خۆی له چاره‌سه‌رییه‌كان دزییه‌وه، دواتر جارێكی دیكه بینیویه‌تییه‌وه و ده‌ڵێ: "كه بینیم ترس دایگرتم!"
ئه‌و هاوڕێیه‌ی باسی له‌وه كردووه، كه ئه‌وان دراوسێ بوونه و هه‌موو به‌یانییه‌ك كه رۆژی كردووه‌ته‌وه، ترسی له‌وه هه‌بووه جه‌سته تێكشكاوه‌كه‌ی به مردوویی ببینێت، بۆیه هه‌موو كات ئه‌وه‌ی به‌بیر هێناوه‌ته‌وه، گوێڕایه‌ڵی پزیشك بێت و چاره‌سه‌ری وه‌ربگرێت، به‌ڵام سامسۆنۆڤا ئاماده نه‌بووه راسپارده‌كانی به‌هه‌ند وه‌ربگرێت.
یه‌كێكی دیكه له هاوڕێكانی گوتوویه‌تی، ماوه‌ی چوار ساڵه به ته‌واوه‌تی پشتی به خواردنی رووه‌ك به‌ستووه، به‌تایبه‌ت كه میوه و خونچه‌ی ده‌نكه گوڵه‌به‌ڕۆژه و گیراوه‌ی میوه‌ی خواردووه.
سامسۆنۆڤا له دوا پۆستیدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، نووسیویه‌تی: "هه‌موو رۆژێك گۆڕانی جه‌سته و عه‌قڵم ده‌بینم، من ده‌روونی باشی خۆمم خۆش ده‌وێت، هه‌رگیز ناگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌و نه‌ریتانه‌ی له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌نجامم داوه، من له برسان مردم."