وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان جەختیان لە ئەنجامدانی چالاکی هاوبەش کردەوە

K24 – هەولێر:

کۆبوونەوەی فراوانی ستافی فیرقەی یەک و شاندی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان بەڕێوەچوو، هەردوولا جەختیان لە ئەنجامدانی چالاکی هاوبەش کردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە (1ـی ئابی 2023)، لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، بە سەرپەرشتی هۆگر سەلاحەدین فەرماندەی فیرقەی یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، و شاندی راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، کە تێیدا گفتوگۆیان کرد لە بارەی کاروبارەکانی فیرقە و چالاککردنی فیرقەکە لەڕووی مەیدانییەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکرا، هەر لە کۆبوونەوەکەی نێوانیان پلانی کارو چالاکییەکان و هەڵسەنگاندنی کارەکان دانرا و هەردوولا لە ئایندەکی نزیکدا جەختیان لە ئەنجامدانی چالاکی هاوبەش کردەوە.

 

Fly Erbil Advertisment