له هێرشێكی چه‌كداریدا بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی فه‌خری سوید له ئیزمیر كه‌سێك بریندار بوو
K24 – هەولێر:
هێرشێكی چه‌كداری كرایه سه‌ر كۆنسۆڵخانه‌ی فه‌خری سوید له پارێزگاری ئیزمیر له رۆژئاوای توركیا و له ئه‌نجامدا كچهفهرمانبهرێكی تورك به سه‌ختی بریندار بووه.
ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 1ـی ئابی 2023) له هێرشێكی چه‌كداریدا بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی فه‌خری سوید له پارێزگاری ئیزمیر له رۆژئاوای توركیا، كچهفهرمانبهرێكی تورك به پله‌ی سكرتێری نێرده‌ی دیپلۆماسی له‌ناو كونسوڵخانه به سه‌ختی بریندار بووه و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه.
نووسینگه‌ی پارێزگاری ئیزمیر رایگه‌یاندووه، ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه چه‌كدارییه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه "بیركۆڵ"ـه. هاوكان پۆلیس رایگه‌یاندووه، له كاتی رووداوه‌كه چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و تهقهرهكهیان ده‌ستگیر كردووه، كه چه‌كی به ده‌سته‌وه بووه، دواتر ره‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیس كراوه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه بۆ كردووه‌ته‌وه.
رۆژی 28ـی حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سویدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
دوای ئەو رووداوە، ئێوارەی رۆژی 29ـی حوزەیرانی 2023، وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی سوێدی لە بەغدا بانگهێشتکرد و "نامەیەکی توندی ناڕەزایەتی" پێدا بەهۆی "مۆڵەتدانی دەسەڵاتدارانی شاری ستۆکهۆڵم بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن ئەو پەنابەرە عێراقییەوە".
هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقییە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی توندی بەدواداهات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوید بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینییەوە، بەڵام لە عێراق توندترین هەڵوێست روویدا و خۆپیشاندەران چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا.
رۆژی 17ـی ته‌ممووزی 2023، ئاژانسی هەواڵی تی تی، سویدی رۆژی رایگەیاند پۆلیسی سوید داوایەکی پەسەند کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی گشتی لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی عێراق لە ستۆکهۆڵم، ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، داواکارییەکە ئاماژە بەوە دەکات کە داواکارەکە هەوڵی سووتاندنی قورئان و ئاڵای عێراق دەدات.
پێشتر وەزارەتی دەرەوەی سوید لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: "هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەکەمان لە بەغدا دەستدرێژییە و عێراق بەرپرسیارە لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسی و کارمەندەکانمان".
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی عیراق، بە توندی سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر باڵیۆزخانەی سویدی لە بەغدا کرد و بە دەستدرێژی بۆ سەر کاری دیپلۆماسی وەسف کرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لایەنە پەیوەندیدارەکانیشی راسپارد لێکۆڵینەوە لەو رووداوە بکەن و بکەرانی کارەکە دەستگیر بکەن.
ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆی سوید رایده‌گه‌یه‌نێت، بارودۆخی ئاسایشی ناوخۆی سوید له دوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ئه‌و كاردانانهوانهی به‌دوایدا هات، ئاڵۆز بووه.
ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 26ـی ته‌ممووزی 2023) ده‌زگای ئاسایشی ناوخۆی سوید ناسراو به "سابۆ" له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سووتاندنی قورئان له سوید و هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وامه‌كان و كاردانه‌وه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كاریگه‌ری نه‌رێنییان كردووه‌ته سه‌ر وێنای سوید.
ئه‌و ده‌زگایه له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كه وێنای سوید گۆڕاوه به شێوه‌یه "له وڵاتێكی لێبوورده بووه‌ته وڵاتی دژ به ئیسلام و موسڵمانان"، باسی له‌وه‌ش كردووه، وا گومان ده‌برێت ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته سه‌ر موسڵمان به ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی سوید جێبه‌جێ ده‌كرێت و دامه‌زراوه خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌ت منداڵانی موسڵمانان ده‌ڕفێنن.
هه‌روه‌ها سابۆ رایگه‌یاندووه، ئه‌و جۆره بیركردنه‌وه و گومانانه به‌رامبه‌ر به سوید "له‌لایه‌ن تاكه‌كانی ناوه‌نده ئیسلامییه توندڕۆكانه‌وه" دهورووژیندرێت، سابۆ ده‌شڵێت، تا ئێستا "هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر له‌سه‌ر سوید به ئاستێكی به‌رز له ئارادایه"، به‌شێوه‌یه‌ك له كۆی پێنج ئاستی مه‌ترسی، له ئاستی سێیه‌م دایه.
هاوكات سۆزانا تریورنینگ، جێگری سه‌رۆكی به‌شی له‌ناوبردنی تیرۆر له ده‌زگای سابۆ رایگه‌یاندووه، سوید له بارودۆخێكی مه‌ترسیدایه و ئه‌و بارودۆخه به‌رده‌وام روو له هه‌ڵكشانه، كه چاوه‌ڕوانی هێرشی لێ ده‌كرێت.