گوتەبێژی حکومەتی هەرێم: دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر:

پێشەوا هەوارامانی، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی وەزارەتی دارایی راسپارد، بەخێرایی خشتەی مووچە رابگەیەنن و دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: ئێمە بۆ دابینکردنی مووچە پێویستمان بە 912 ملیار دینارە کە لە عێراقەوە بێت، بەڵام نەک شایستەی دارایی نەنێردرا تەنانەت پارەی پێویستی مووچەش نەنێردرا و تەنیا 598 ملیار واژۆی لەسەر کراوە کە بنێردرێت بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشدا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی راسپارد، بەخێرایی خشتەی مووچە رابگەیەنن و دەست بەدابەشکردنی مووچە بکرێت و ئەو کورتهێنانەشی هەیە پڕبکرێتەوە.