وه‌زیری به‌رگری ئیستۆنیا گه‌یشته هه‌ولێر
K24 - هەولێر:
وەزیری بەرگری ئیستۆنیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هانۆ پێڤکور، وەزیری بەرگری ئیستۆنیا گەیشتە هەولێر لە فڕۆکەخانە لەلایەن رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێ‌کرا.
وەزیری بەرگری ئیستۆنیا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و شەڕی داعش و پشتیوانییەکان بۆ هێزی پێشمەرگە تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانی دەبێت.
سه‌ربازانی ئیستۆنیا به‌شێكن له‌و چوار هه‌زار سه‌ربازه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، كه له بنكه‌یه‌كی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نیوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر جێگیركراون.
ئیستۆنیا له ساڵی 2004 ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی ناتۆیه، هه‌روه‌ها له‌و 83 وڵاته‌یه كه هاوپه‌یمانیان دژی داعش پێكهێناوه.
هانۆ پێڤکور تەمەنی 46 ساڵه و یەکێکە لە دیپلۆکاتکارانی ئیستۆنیا و خاوەنی بڕوانامەی یاساییە و لە ساڵی 2007 تاوەکو 2009 بوەتە پەرلەمانتاری ئه‌و وڵاته، لە ساڵی 2017وە تاوەکو 2018 بوەتە سەرۆکی پارتی ریفۆڕم، پێشتریش وەکو وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی، وەزیری دارایی و ناوخۆی ئیستۆنیا کاریکردووە.