فریدریك ماڵم: سوید بۆ رێگریكردن له چالاكییه‌كانی وه‌ك سووتاندنی قورئان چه‌ند پێشنیازێك ده‌خاته‌ڕوو

K24 - هەولێر:
په‌رله‌مانتارێكی سوید نیگه‌رانی خۆی به‌رامبه‌ر به سووتاندنی قورئانی پیرۆز ده‌رده‌بڕێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی سوید له هه‌وڵ دایه ژماره‌یه‌ك پێشنیاز بخاته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له چالاكییه‌كانی هاوشێوه‌ی سووتاندنی قورئان بگرێت.
فریدریك ماڵم، په‌رله‌مانتاری سوید سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سوید و عێراق و وڵاتانی دیكه له دوای سووتاندنی قورئانی پیرۆز له‌و وڵاته، تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌ر له هه‌موو شتێك نابێت رێگه به سووتاندنی قورئان و هیچ كتێبێكی دیكه‌ی پیرۆزی ئایینی بدرێت و بێڕێزی به‌رامبه‌ریان بكرێت، گوتیشی كێشه‌كانی نێوان سوید و عێراق به‌هۆی ئه‌و كاره‌ی به‌رامبه‌ر به قورئان كراوه، به داخستنی باڵیۆزخانه‌ی سوید له به‌غدا چاره‌سه‌ر ناكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی په‌رله‌مانی سوید ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سوید نایه‌وێت دۆخه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌ربچێت، به‌ڵكوو مه‌به‌ستیه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی هه‌بێت، گوتیشی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جۆره رووداوانه له سوید دووباره نه‌بنه‌وه و بارودۆخی ئه‌و وڵاته ئاڵۆز نه‌بێت، پێویست ده‌كات حكومه‌تی سوید رێككاره‌كانی سه‌باره‌ت به‌و جۆره چالاكییانه بگۆڕێت.
فریدریك ماڵم جه‌ختیشكرده‌وه سووتاندنی قورئان و هه‌ر كتێبێكی دیكه‌ی ئاسمانی ئایینه جیاوازه‌كان چالاكییه‌كی نه‌رێنییه و كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنی به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێ، دواجاریش بارودۆخی سوید ده‌خاته مه‌ترسی و شڵه‌ژانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ته‌نانه‌ت دیپلۆماتكارانی سویدیش له وڵاتان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌كاته‌وه.
سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا حكومه‌تی سوید ده‌ستیكردووه به چۆنیه‌تی پێداچوونه‌وه به یاساكان و رێككاره‌كانی په‌یوه‌ست به ئازادییه‌كان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش له داهاتوویه‌كی نزیكدا حكومه‌ت چه‌ند پێشنیازێك ده‌خاته‌ڕوو، بۆ ئه‌وه‌ی له كۆتاییدا بڕیاری له‌سه‌ر بدات. هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه ئه‌و كه‌سه‌ی قورئانی سووتاندووه هاووڵاتییه‌كی عێراقییه و ره‌نگه چیدیكه رێگه‌ی پێ نه‌درێت له سوید بمێنێته‌وه.
رۆژی 28ى حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان "حاجییان"، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، "قورئانی پیرۆز"ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سویدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.
هەڵوێستەکەی ئەو پەنابەرە عێراقییە، لە عێراق و وڵاتانی دیکە کاردانەوەی توندی بەدواداهات، لە سەرکۆنەکردن و بانگکردنی باڵیۆزانی سوید بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ناڕەزایەتی دەربڕین خۆی بینییەوە، بەڵام لە عێراق توندترین هەڵوێست روویدا و خۆپیشاندەران چوونە نێو باڵیۆزخانەی ئەو وڵاتە لە بەغدا و دواتریش لەگەڵ دووبارەبوونەوەی رووداوێکی هاوشێوە لە ستۆکهۆڵم، حکومەتی عێراق داوای لە باڵیۆزی سوید کرد عێراق بەجێبهێڵێت و باڵیۆزی عێراقیشی لە ستۆکهۆڵم گەڕاندەوە.
دوای رووداوی هاوشێوە لە دانیمارک لە رۆژی (24ـی تەمموزی 2023) بوو، کاتێک چەند کەسێک لە بەردەم باڵەخانەی باڵیۆزخانەی عێراق لە دانیمارک، هەستان بە سووتاندنی کۆپییەک لە قورئانی 'پیرۆز' و بێڕێزیکردن بە ئاڵای عێراق، کە ئەمە جاری دووەمە لەو وڵاتە لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ئەم کارە دووبارە دەکرێتەوە.