بانگخوازێكی ئه‌ندۆنیسی ئافره‌تان و پیاوان له كاتی نوێژی به‌كۆمه‌ڵدا تێكه‌ڵ ده‌كات

K24 - هەولێر:
پۆلیسی ئه‌ندۆنیسیا راگرتنی بانگخوازێكی به تۆمه‌تی بێڕێزیكردن و هاندانی رق و ركابه‌ری راگه‌یاند، له كاتێكدا ئه‌و بانگخوازه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له قوتابخانه ئایینییه‌كه‌ی رێگه‌ی به ئافره‌تان داوه له پاڵ پیاواندا نوێژ بكه‌ن و گوتاری هه‌ینی بخوێننه‌وه.
قوتابخانه‌ی زه‌یتوونی ئیسلامی كه ده‌كه‌وێته كانتۆنی جاوای رۆژئاوا و زۆربه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی موسڵمانن، له‌لایه‌ن زۆربه‌ی گرووپه موحافه‌زه‌كاره‌كانه‌وه بووه‌ته مایه‌ی مشت‌ومڕ و به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، كه په‌یڕه‌وی له رێبازێك ده‌كات له‌گه‌ڵ قورئانی پیرۆز ناگونجێت.
ئه‌حمه‌د ره‌مه‌زان، گوته‌بێژی پۆلیسی نیشتمانی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا راگرتنی بانجی گۆمیلانگی ته‌مه‌ن 77 ساڵی راگه‌یاندووه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه ناوبراو بۆ ماوه‌ی 20 رۆژ راده‌گیرێت تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵی ته‌واو ده‌بن.
به‌گوێره‌ی یاسای ئه‌ندۆنیسیا ره‌نگه گۆمیلانگی بانگخوازی ئه‌و وڵاته به‌هۆی بێڕێزیكردن ماوه‌ی پێنج ساڵ و به‌هۆی هاندانی رق و ركابه‌ری ماوه‌ی شه‌ش ساڵ و به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاست و پابه‌ندنه‌بوونی به سیسته‌می گشتییه‌وه ماوه‌ی 10 ساڵ زیندانی بكرێت.
ئه‌و قوتابخانه له نیسانی ئه‌مساڵدا به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ڤیدیۆیه‌ك له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییان كه ئافره‌تان له هه‌مان ژووری پیاواندا نوێژ ده‌كه‌ن و گوتاری هه‌ینی بۆ پیاوان و ئافره‌تان ده‌خوێننه‌وه، له‌لایه‌ن ناوه‌نده موحافه‌زه‌كاره‌كانه‌وه رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌ی توند بووه‌وه.
قوتابخانه‌ی زه‌یتوونی ئیسلامی ساڵی 1999 كراوه‌ته‌وه و نزیكه‌ی پێنج هه‌زار قوتابی له‌خۆگرتووه، هه‌روه‌ها به‌وه تۆمه‌تباره كه په‌یوه‌ندی به "بزووتنه‌وه‌ی دارولئیسلام"ـه‌وه هه‌یه، كه له ساڵانی په‌نجا و شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م هه‌وڵی دا به‌زه‌بری هێز ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌سه‌ر ئه‌ندۆنیسیا بسه‌پێنێت.
یاسای به‌تاوانناساندنی بێڕێزیكردن له‌و وڵاته، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1965 چالاك كراوه، به‌ڵام به‌ر له رووخانی حكومه‌ته‌كه‌ی محه‌ممه‌د سۆهارتۆ له ساڵی 1998، كه تاڕاده‌یه‌ك سه‌ركوتی چالاكییه ئایینییه‌كانی ده‌كرد، كه‌مجار بووه ئه‌و یاسایه جێبه‌جێ بكرێت.
هه‌روه‌ها ساڵی 2017 حاكمی ئه‌و كاتی جاكارتا كه به ئایین مه‌سحی بوو و به ره‌گه‌ز چینی بوو، به‌هۆی بێڕێزیكردنه‌وه بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ خرایه زیندانه‌وه.