ئومێد سه‌باح: دۆخەکە هەستیارە و پێویستە بەرپرس و لایەنەکان بەوپەڕی پرۆفیشناڵییه‌وه مامەڵە بکەن و لێدوان بده‌ن

K24 - هەولێر:
سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئەمڕۆ دیوانی چاودێری هەرێمی كوردستان و حکومەتی فیدراڵ کۆنووسی کاری هاوبەشیان واژۆکردووە و لە سبەینێوە پێداچوونەوە بە میزانی موراجەعە دەکەن، هاوكات ده‌ڵێت، دۆخەکە هەستیارە و پێویستە بەرپرس و لایەنەکان بەوپەڕی پرۆفیشناڵییه‌وه مامەڵە بکەن.
ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له 16ـی ته‌ممووزه‌وه هه‌موو ته‌رازووی پێداوچوونه‌وه "میزانی موراجه‌عه"ـی به وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دراوه، گوتیشی ئه‌و ته‌رازووه به‌پێی خواست و پێوه‌ره‌كانی حكوومه‌تی فیدڕاڵی دانراوه، كه ئه‌مه خواستی هه‌رێمی كوردستان بووه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش تیمێكی ته‌كنیكی سه‌ردانی به‌غدای كردووه و له‌وێوه پێوه‌ره‌كانی وه‌رگرتووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی پێنج مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به یه‌ك پاكێج و مانگی حوزه‌یران و ته‌ممووزیش هه‌ریه‌كێكیانی به جیا بۆ به‌غدا ناردووه‌ته‌وه.
جه‌ختیشیكرده‌وه تا ئێستا هیچ لایه‌نێكی فه‌رمی عێراق به‌تایبه‌تی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی ره‌خنه‌ی له ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌گرتووه و هه‌رێمی كوردستانی له‌و ره‌خنه‌یه ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه، روونیشیكرده‌وه هه‌رێمی كوردستان به نووسراوی فه‌رمی ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ به‌غدا ناردووه، له به‌رامبه‌ریشدا ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌یه‌ك هه‌بێت، پێویست ده‌كات حكومه‌تی عێراق به نووسراوی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاگادار بكاته‌وه.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، ئه‌ركی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵی نییه وردبینی و پێداچوونه‌وه به ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستاندا بكاته‌وه، به‌ڵكو چاودێری دارایی فیدڕاڵی به‌پێی یاسای بوودجه‌ی فیدڕاڵی به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركدار كراون بۆ ئه‌وه‌ی وردبینی و پێداچوونه‌وه به ته‌رازووی پێداچوونه‌وه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن. روونیشیكرده‌وه ئه‌وه‌ی روویداوه جۆرێكه له ناشاره‌زایی و په‌رته‌وازی له كاركردن له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌یوه‌ست به بوودجه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شاندی ته‌كنیكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدایه و ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ شاندنی ته‌كنیكی فیدڕاڵی كۆنووسێكیان واژۆ كردووه سه‌باره‌ت به ته‌رازووی پێداچوونه‌وه، بڕیاریش وایه سبه‌ی پێنجشه‌ممه وردبینی بۆ هه‌موو ئه‌و بابه‌ته بكه‌ن.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه، دۆخەکە هەستیارە و پێویستە بەرپرس و لایەنەکان بەوپەڕی پرۆفیشناڵییه‌وه مامەڵە بکەن و لێدوان بده‌ن.