بەشی مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی لە هاتووچۆی سۆران کرایەوە

کردنەوەی بەشی مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی لە هاتووچۆی سۆران
کردنەوەی بەشی مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی لە هاتووچۆی سۆران

K24 – سۆران

ئەمڕۆ بەشی مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران کرایەوە و بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت لە هاتووچۆی سۆران دەڵێت: شوفێر دەتوانێت بە نیو کاتژمێر مامەڵەکانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی تەواو بکات و وەریبگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 3/8/2023، بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری سەربەخۆی سۆران، بۆ یەکەمجار بەشی مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران کرایەوە.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بۆ کەمکردنەوەی رۆتینیات و راییکردنی مامەڵەی هاووڵاتییان، لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە هەنگاوێکی دیکەی گرنگدا ئەمڕۆ بەشی مۆڵەتی شوفێری نیودەوڵەتی لەناو هاوتووچۆی سۆران کرایەوە".

رائید عەدنان عوبێد، بەڕێوەبەری بەشی مۆڵەت پێدان لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان24 لەبارەی پێداویستییەکان بۆ پێدانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی شوفێری، گوتی: "ئەو شوفێرەی دەیەوێت مۆڵەتی نێودەوڵەتی دەربهێنێت، لە سەرەتادا دەبێ داواکارییەک پێشکەش بکات، پاسپۆرت، مۆڵەتی ناوخۆیی شوفێری، ناسنامە یان کارتی نیشتمانی و دوو وێنەی دەوێت".

گوتیشی: "هەر شوفێرێک دەتوانی بە نیو کاتژمێر مامەڵەکانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی شوفێری تەواو بکات و وەریبگرێتەوە".

Fly Erbil Advertisment