سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ماڵئاوايى له‌ باڵيۆزى يه‌كێتيى ئه‌وروپا لە عێراق ده‌كات

K24 – هەولێر:

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مالئاوایی لە ڤیلە ڤاریۆلا، باڵیۆزی یەکێتی ئەورووپا لە عێراق دەکات، هاوکات هیوای سارکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ (3ـی ئابی 2023) ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکی ماڵئاواییدا لەگەڵ ڤیلە ڤاریۆلا، باڵیۆزی یەکێتی ئەرووپا لە عێراق کە ئەرکەکەی بە کۆتا دێت، سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌وڵه‌كانى له‌پێناو بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى يه‌كێتيى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركى داهاتوویدا بۆ خواست.

لەلایەن خۆیەوە، ڤاريۆلا، سوپاسى نێچيرڤان بارزانى و لايه‌نه‌ په‌يوه‌ندیدارەکانی هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هاريكارى و پشتيگرييان له‌ ئه‌ركه‌كه‌يدا، هاوکات هيواى خواست هه‌مان ئاستى هاوكارى له‌گه‌ڵ جێگره‌وه‌كه‌ى به‌رده‌وامبێت.

Fly Erbil Advertisment