پاپا فرانسیس: ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن جیهان به‌ره‌و به‌بیابانبوون ده‌چێت

K24 - هەولێر:
پاپا فرانسیس به گه‌شتێكی پێنج رۆژه له لیشبۆنه‌ی پایته‌ختی پورتوگاله و له‌گه‌ڵ گه‌نجان به‌شداری چالاكییه‌كانی "رۆژانی جیهانی" ده‌كات، هاوكات له به‌رده‌م هه‌زاران كه‌س، بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاڵنگارییه‌كانی گۆڕانی ژینگه و كه‌شوهه‌وا، داوا ده‌كات ده‌ست به ئاوه‌وه بگرن و نیوه‌ی ئاو به‌كاربهێنن.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 3ـی ئابی 2023) پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له به‌رده‌م زیاتر له شه‌ش هه‌زار و 500 كه‌س، گوتارێكی له زانكۆی كاسۆلۆكی پورتوگالی له شاری لیشبۆنه‌ی پایته‌ختی پورتوگال پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، جیهان پێویستی به هه‌ماهه‌نگییه‌كی گه‌وره‌تر هه‌یه و ماڵێك كه ناوی جیهانه هه‌مووانی له‌خۆگرتووه، پێویسته هه‌مووان تێیدا له دڵه‌وه ته‌وبه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له به‌ڵا كاره‌ساتباره‌كانی گه‌ردوون پارێزراو و دووره زیان بن.
پاپای ته‌مه‌ن 86 ساڵ، له زانكۆی كاسۆلۆكی پورتوگالی كه ساڵی 1967 دامه‌زراوه رایگه‌یاند، له به‌رده‌م ئه‌و ئاڵنگارییه قورسانه‌ی رووبه‌ڕووی جیهان بووه‌ته‌وه و كه‌شوهه‌وا و ژینگه كه‌وتووه‌ته به‌ر گۆڕانكارێكی ناچاوه‌ڕوانكراوی له‌و شێوه‌یه، له‌سه‌ر هه‌مووان پێویسته به‌و چاره‌سه‌رییه ساده و سازشه شه‌رمن و نادیارانه نه‌وه‌ستن، هه‌روه‌ها ده‌ستگرتن به ئاو ته‌نیا بریتییه له دواخستنێكی ساده‌ی كاره‌سات و رووده‌واوه نه‌خوازراوه‌كان.
پاپا فرانسیس گوتوویه‌تی، نابێ له‌بیری بكرێت مرۆڤایه‌تی له‌و سه‌رده‌مه‌دا پێویستی به زانستێكی گشتگیری ژینگه هه‌یه، ئه‌گه‌رنا جیهان هاوڕێ له‌گه‌ڵ ئازاری هه‌ژاران، رووبه‌ڕووی ئازارێكی سه‌خت ده‌بێته‌وه و هاوكات له‌گه‌ڵ ناخۆشی و مه‌ینه‌تییه‌كانی په‌ناهه‌نده‌كان رووبه‌ڕووی مه‌ینه‌تی به‌بیابانبوون ده‌بێته‌وه.
رۆژانی گه‌نجانی جیهان گه‌وره‌ترین چالاكی كۆبوونه‌وه‌ی كاسۆلیكه‌كانی جیهانه و له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1986ـوه له‌لایه‌ن پاپا پۆڵسی دووه‌م دیاریكراوه، پاپا فرانسیس چواره‌م جاره به‌شداری له‌و چالاكییه ده‌كات له دوای ساڵی 2013 له رییۆ دی جانیرۆ، ساڵی 2016 له كراكۆڤ و ساڵی 2019 له په‌نه‌ما، بڕیار بوو چالاكییه‌كه‌ی ئه‌مساڵ له ئابی 2022 به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام به‌هۆی كۆرۆناوه بۆ ئه‌مساڵ دواخرا.