داعش كوژرانی چواره‌م سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌ی له سووریا راگه‌یاند

K24 – هەولێر:
داعش كوژرانی چواره‌م سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه‌ی له سووریا راگه‌یاند و كه‌سێكی دیكه‌شیان له شوێنه‌كه‌ی دانا.
به گوێره‌ی نامه‌یه‌كی ده‌نگی ئه‌بو حوزه‌یفه ئه‌لئه‌ناساری گوته‌بێژی داعش، چواره‌م رێبه‌ری داعش (ئه‌بو حوسه‌ین ئه‌لحوسه‌ینی ئه‌لقڕشی)، له‌میانه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ده‌سته‌ی رزگاركردنی شام (به‌ره‌ی نووسره‌ی جاران) له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا كوژرا.
ئه‌و گوته‌بێژه‌ی داعش ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌وخۆ و شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه، ناوبراو دوای برینداربوونی، كوژراوه.
داعش ئاماژه‌ی به كات و شوێنی كوژرانی ئه‌لقڕشی نه‌كردووه.
گوته‌بێژی داعش روونیكرده‌وه، له شوێنی ئه‌بو حوسه‌ین ئه‌لحوسه‌ینی ئه‌لقڕشی، ئه‌بو حه‌فس ئه‌لهاشمی ئه‌لقڕشی وه‌ك رێبه‌ری نوێی داعش دیاریكرا.
له‌ساڵی 2019 ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی وه‌ك یه‌كه‌مین سه‌ركرده‌ی داعش له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مه‌ریكاوه كوژرا، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2022 ئه‌بو ئیبراهیم ئه‌لقڕشی وه‌ك دووه‌م سه‌ركرده‌ی داعش له ئیدلیب كوژرا، له‌هه‌مان ساڵ ئه‌بو ئه‌لحه‌سه‌ن ئه‌لهاشمی ئه‌لقڕشی له‌میانه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ناوخۆیی له باشووری سووریا وه‌ك سێیه‌م سه‌ركرده‌ی داعش كوژرا.
له مانگی نیسانی رابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی له سووریا راگه‌یاند، به‌ڵام گوته‌بێژی داعش رێكخراوی چه‌كداری ده‌سته‌ی رزگاركردنی شامی، كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی توركیا كارده‌كات، تۆمه‌تباركرد.
لەدوای ئازادكردنی عێراق لە 2003دا لەلایەن هێزەکانی ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانانیەوە، ئەبو موسعەب زەرقاوی رێکخراوی ئەلقاعیدەی لە عێراق راگه‌یاند، ئەلقاعیدە له عێراق، به‌تایبه‌ت ناوچە شیعەنشینەکاندا هێرشی ئەنجامدەدا، بەهیوای ئەوەی کە پێکدادانی تایفیی لەعێراقدا سه‌رهه‌ڵبدات.
ساڵێک بەرلە دروستکردنی ئەو رێکخراوە، زەرقاوی لەگەڵ هەزاران چەکدار و خۆبەخشی توندڕەودا بۆ عێراق هات، بەمەبەستی ئەوەی لەدژی ئەمه‌ریکی و بەریتانییەکان و هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانی ئەو دوو وڵاتە، بجەنگێت.
زه‌رقاوی بووە کەسێکی ناسراو لەسەر ئاستی جیهان، دوای ئەوەی کۆڵن پاوڵ، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمه‌ریکا، لە گوتارێکدا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە ساڵی 2003، ناوی هێنا.
لە 7ـی حوزەیراندا، زەرقاوی لە هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمه‌ریکادا کوژرا، ئەبو ئەیوب ئه‌لمه‌سڕی جێگەی گرتەوە. مه‌سڕی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراقی دروستکرد، و ئەبو عومەر ئەلبەغدادی وەکو سەرکردەی نوێی ئەو رێکخراوە دەستنیشانکرد.
له نیسانی 2010 ئەبو عومەر ئەلبەغدادی و مەسڕی لەهێرشێکی هاوبەشی هێزەکانی ئەمه‌ریکا و عێراقدا کوژران و ئەبوبەکر ئەلبەغدادی بووە سەرۆکی نوێی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق.
له نیسانی 2013 بەغدادی رایگەیاند، گروپەکەی بۆ دەوڵەتی ئیسلامیی لە عێراق و شام(داعش) گۆڕیوە، ئەوەش لەدوای ئەوە هات کە جەبهەتولنوسرەی لەخۆگرت، کە بە بەرەی نوسرە ناسرابوو و سەربە ئه‌لقاعیدە بوون.
له کانوونی یەکەمی 2014 داعش کۆنترۆڵی رەقەی سووریای کرد و وەکو پایتەختی دەوڵەتەکەی رایگەیاند.
له شوباتی 2014 ئەلقاعیدە پەیوەندییەکانی خۆی لەگەڵ داعش پچڕاند، لەدوای ئەوەی پێکدادانی ناوخۆیی لەنێوان بەرەی نوسرە و داعش روویدا.
له حوزەیرانی 2014 لەیەکێک لە هێرشە گەورەکانی داعشدا، ئەو رێکخراوە کۆنترۆڵی مووسڵ و تکریتی کرد.